خەرمان ئەنوەر یەكەمین ئارایشگای باڵاپۆشی بیرۆكەی من بوو
April 28, 2021
رەنگا و ڕەنگ
* بیرۆكەی ئارایشگایەك بۆ كچان و بووكی باڵاپۆش چۆن دەركەوت؟
- بە حوكمی ئەوەی كە خۆم كچێكی باڵاپوش بووم، بەردەوام حەزم لە دیزاینی جوان بوو هەم بۆ لەچك هەمیش بۆ جلوبەرگ و گرنگییەكی زۆرم پێدەدا، زور جار كەسانی دەورووبەر پرسیاری شێوازی دیزاینەكانیان لێ دەكردم، منیش كە بینیم خۆم فەراغێكی زۆر هەیە و لە ئارایشتگاكانیش گرنكییەكی وا نادرێت بە ئافرەتی باڵاپوش، بۆیە بڕیارم دا خزمەتەكەم بگوازمەوە و تەنیا بۆ خۆم نەبێت، ئەنجامی ئەم بیرەكردنەوەم كردنەوەی یەكەمین ئارایشتگای باڵاپۆشی بوو لە كوردستان كە لە ساڵی 2012 تا ئیستاش بەردەوامە.
* كێن ئەوانەی زیاتر سەردانی ساڵۆنی كچان و ئافرەتانی باڵاپۆش دەكەن و زیاتر بۆ چ مەبەستێك دێن؟
- بە گشتی زیاتر ئافرەتانی باڵاپۆش روومان تێ دەكەن، سوپاس بۆ خودا ئەو ئافرەتانەشی كە پێشتر باڵاپۆش نە بوون و بڕیاریانداوە لەچك بكەن، ئەوانیش سەردانمان دەكەن، هەروەها ئەوانەی دێن زیاتر بووكن، یان ئەوانەن كە بۆنە و یادێكی تایبەتیان هەیە، وەك مارەبڕین، نیشانكردن، ئاهەنگی لە دایكبوون، دەرچوون لە زانكۆ و پەیمانگەكان.
* كچانی باڵاپۆش و لەچك لەسەر، چەندە گرنگی بە قژیان دەدەن؟
- لە گرنكیدان بە خۆی و بە قژی ئافرەتی باڵاپۆش هیج جیاوازی نییە لەگەڵ ئافرەتی دیكە، بێگومان باڵاپۆشەكانیش گرنگیی زۆر دەدەن بە قژیان و بە خویان، ئەوان جوانیی خۆیان لە ماڵەوە دەبینرێت، كاتێك رەفتە لەسەر دەكەیت ئەوەش هەستێكی خۆشە و واهەست دەكەین پارێزراویت.
* ئایا رەفتە جوانیی ئافرەت دەردەخات، یان دەشارێتەوە؟
- رە فتە جوانیی كچان بە بەهاتر دەكات نەك دەیشارێتەوە، وە كو هەر شتێكی گرانبەها بە داپۆشران بە بەها دەبێت و ئەو جوانییەی جەستەییە كە خودا پێداوە، بۆ كاتی تایبەتی و خۆی دەریدەخات.
* كارمەندانی ئارایشگاكەتان، كەسانی بیانین، یان كارمەندی خۆمان و دەستڕەنگینی كوردن؟
- كارمە ندانی ئارایشتگای خەرمان بە شانازییەوە هەموویان كچانی چالاكی خومانن، واتا كوردن و كەسمان لە دەرەوە نەهێناون و بیانی نین، بەڵكو دەستڕەنگین و لیهاتووانی كوردن، كە ئەمەش گەورەییە بۆ ئەوەی كچانی دەستڕەنگینی لەم جۆرەمان هەبێت لە هەر بوارێكی ژیاندا، كارامەیی و لێهاتوویی پەیوەندی بە توانا و هەوڵ و زیرەكیی كە سەكانەوە هەیە، نەوەك بە شار و وڵاتی جیاواز.
* ئایا تا ئێستا لە ئارایشگاكەتان كچان و بووكی قژ كراوە، یان بەبێ رەفتە رازێندراتەوە؟
- نەخێر، پێمان خۆشە ساڵۆنەكەمان تایبەتمەند بێت بە كچان و بووكی باڵاپۆش، ئەوانەشی بیانەوێت بێن بۆ لامان كاریان بۆ دەكەین، بەڵام تایبەتمەندیی كارەكانمان داهێنانێكە و بیرۆكەیەكی تازەیە لەم بوارەدا.
* ئایا لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، رێژەی سەردانی ئافرەتان ساڵۆن لە رەمەزان زیاترە، یان لە مانگەكانی پێشوودا؟
- لە رەمەزانان رێژەی سەردان كەم دەبێتەوە، كارەكانمان لە مانگەكانی دیكە زیاترە، بەهۆی ئەوەی لە مانگی رەمەزان زیاتر ئافرەتان بە كاری ماڵەوە خەریكن، هەروەها بەهۆی ئەوەی لە مانگی رەمەزان زەواج كردن نییە، یان زۆر كەمە، بەم جۆرە بووكیشمان نابێت، بۆیە لە مانگی رەمەزاندا كارەكانمان زۆر كەم دەبنەوە.
* خواستی كچان كە دەبن بە بووكی لەچك، یان رەفتە لەسەر، بەپێی خواستی خۆیانە، یان داوایان لێ دەكرێت كە لە رۆژی زەماوەندیشدا لەچك و رەفتە لەسەر بكەن؟
- ئە وانەی بڕیاری لەچك دەدەن، خۆیان حەز دەكەن بە حیجاب و رەفتە و لەچكەوە خۆیان ببینن، هەندێكی دیكە كەسوكار، یان دەستگیران و زاواكان حەز دەكەن بووك و دەستگیرانەكانیان باڵاپۆش بن، بەڵام لە هەردوو حاڵەتدا جێگای دڵخۆشییە بۆمان، كە جوانیی باڵاپۆشی وای لێ كردون ئەم بڕیارە بدەن.