سوودەكانی گوڵەبەڕۆژە و تۆو كەتان

سوودەكانی گوڵەبەڕۆژە و تۆو كەتان
دنكەگوڵەبەڕۆژە و تۆو كەتان بە چەندین بەهای خۆراكی وەك ڤیتامین E، چینكۆ و سێلێنیۆم دەوڵەمەندن، ٢٨ گرام گوڵەبەڕۆژە نزیكەی 50%ی پێویستیی ڤیتامین E پڕ دەكاتەوە، دەبنە هۆی گەشەسەندن و بەهێزبوونی قژ، هەروەها بڕێك لە ڤیتامینەكانی Bیش لەخۆ دەگرێ كە ئەم ڤیتامینانەش بۆ گەشەسەندن و بەهێزبوونی قژ پێویستن، تۆوەكانی وەك تۆو كەتان ترشە چەورەكانی ئۆمێگا٣ لەخۆ دەگرن. ئەو ترشە چەورانەش بۆ گەشەسەندن و بەهێزبوونی قژ پێویستن، ٢٨ گرام تۆو كەتان ٦،٣٨٨ مایكرۆگرام ترشە چەوریی ئۆمێگا3 لەخۆ دەگرێ، واتا لە ١٧٨ گرام گۆشتی سەلەمونی سرووشتی (نەك هی ئەستێڵك و حەوزی ماسی) زیاتر ترشە چەوریی ئۆمێگا3ی تیادایە.تۆو كەتان هەروەها جۆرە ترشە چەورێكی ڤیتامین بۆ لەش دابین دەكا، كە لە ماسییە چەورەكاندا هەیە، بەڵام لەش ناتوانێ بەكاری بهێنێ، وا باشە تۆو كەتان بە قاوەكوت بكوتن و لەگەڵ ناوكە گوڵەبەڕۆژە (بە خاوی) تێكەڵی بكەن و بەیەكەوە بیخۆن.
Top