نوێژكردن لە سەردەمی كۆرۆنا

نوێژكردن لە سەردەمی كۆرۆنا
بەپێی فەرموودەكانی پێغەمبەر دروودی خودای لەسەر بێت، نوێژكردن لە مزگەوت و جەماعەت خێری زیاترە لەوەی كە لە ماڵەوە و بە تەنیا نوێژ بكەیت، ئەو فەرموودەیە هانی موسڵمانان دەدات كە مزگەوتەكان لە هەر پێنج فەرزەی بانگ و لە كاتی نوێژكردن قەرەباڵغ بن، لە سەرەتای دەركەوتنی كۆرۆنادا شوێنە گشتییەكان داخران، یەكێكیش لەوانە مزگەوتەكان بوون، سالم سەرحان كە وێنەگرێكی دیاری ئیماراتە، چەندین وێنەی جۆراوجۆری دەربارەی نوێژكردن لە سەردەمی كۆرۆنادا بڵاوكردۆتەوە، یەكێكیان ساڵی پارە كە خێزانێك لە ماڵەكەی خۆیاندا نوێژ دەكەن، وەك خۆ پارێزییەك لە دووركەوتنەوە لە خەڵك و پەتای كۆرۆنا، دیمەنی دووەم وێنەی نێو مزگەوتە كە نوێژخوێنان رێنماییەكانی تەندرووستییان پەیڕەو كردووە بە دووركەوتنەوە لە یەكتر و بەستنی دەمامك، هەروەها پاك و خاوێنی لە دەستنوێژ و خۆ پاراستن، وێنەكانی ئەو وێنەگرە لە پێشبركێی جوانترین وێنە كە لەلایەن ئاژانسی ناشیۆناڵ جیوگرافیك ئەنجام درابوو، پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا، كە وێنەكان گوزارشت لە پەیامێكی ئایینی دەكەن بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
Top