هۆتێل بە بۆشایی ئاسمان

هۆتێل بە بۆشایی ئاسمان
پرۆژەی هۆتێلی بۆشاییگەری دەستی بە كارەكانی كردووە، لە ژێر ناوی (ڤۆیاگر ستێشن)، كە زنجیرە هۆتێلێكە لە بەرزایی ئاسمان و بەبێی بوونی هێزی راكێشی زەوی دەوەستێت، ئەو پرۆژەیە لە نزیك مانگ دادەنرێت، كە لە نێو كەشتییەیەكدا دروست دەكرێت، پرۆژەكە ماوەی (5) ساڵی بۆ دانراوە، وا بڕیارە بۆ ساڵانی (2026-2027) تەواو بێت، كە هۆتێلێك جێگەی (280 كەس دەبێتەوە، كە هەموو كەرەستە و شوێنی نووستن و خواردنی بۆ دانراوە، هەر گەشتێكی بۆ ماوەی (15 تا 30) رۆژە، گەشتیاران یان ئەوانەی سەر ئەو كەشتییە دەكەون دەتوانن بە چاوی خۆیانەوە زەوی لە دوورەوە و مانگ لە نزیكەوە ببینن، ئەندازیاری پرۆژەكە ناوی (وێرنەر ڤۆن براون)ە، كە ئەندازیارێكی ئەڵمانییە خاوەن ئەو بیرۆكەیە، بە هاوكاری لەگەڵ دەزگای بۆشاییگەری ئەمریكی ناسا پرۆژەكە جێبەجێ دەكەن، تا ئێستا نرخ بۆ گەشتی ئەو جۆرە كەشتییە ئوتێلە دانەنراوە، وا بڕیارە لەگەڵ تەواوبوونی كاری ئوتێلەكە كە دوای تاقیكردنەوە نرخ و مەرجەكانی دابنرێن و مرۆڤیش ئەو كاتە دەتوانێت لە بۆشایی ئاسمان شەوانەی خۆی بەڕێ بكات.
Top