بەم ماسکە پێستت لە زیوانەکان پاک بکەوە

بەم ماسکە پێستت لە زیوانەکان پاک بکەوە
بۆ پاککردنەوەی کون و زیوانەکانی سەر پێست، پێویستە کەڵک لەو ماسکانە وەربگری، کە هێزی پاککەرەوەیان هەیە و دەموچاوت لە زیوانەکان پاک دەکەنەوە.
پسپۆڕانی بواری پێست بۆ بەشی جوان ببە لە پێگەی فەرمیی (بەیتووتە)دا روونی دەکەنەوە، باشترین و بەهێزترین پاککەرەوەی کون و زیوانەکانی پێست، ماسکی لیمۆی ترش و خوێیە.
تەنیا پێویستە کەمێک ئاوی لیمۆ لەگەڵ یەک کەوچک ماست و کەوچکێک خوێ، هەروەها هەنگوین تێکەڵ بکەی و لە دەموچاوتی بدەی و چەند خولەکێک بەم ماسکە مەساج بۆ پێستت بکەی، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆی و پاکی بکەیتەوە.

سەرچاوە: باسنیوز
Top