ستایلی كلاسیكی كراسی كوردی

ستایلی كلاسیكی كراسی كوردی
بە هاوكاری نیشاخان - سوید
جلی كوردی لە وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆز جارێكی دیكەش خانمانی كوردی رازاندەوەو و شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكانی كوردستان بە جوانییە قەشەنگەكەی دیمەنێكی دڵڕفێنی خستەڕوو، هەر ئەو جلەش كە ساڵەها ساڵە، بە مۆدە كلاسیك و جوانەكەی، تەنانەت لەگەڵ چەند گۆڕانكارییەكدا بۆتە یەكێك لە مۆدە جوان و سەرنجڕاكێشەكان، لەم ساڵیشدا چەندەها مۆدەی جوان لە كراسی كوردی و بە رەنگی جیاواز دەركەوت، تەنانەت گرنگی بە مۆدەی كلاسیكی كراسی كوردی درا، ئەویش لەلایەن دیزاینەری جلی كوردی (نیشا) كە لە تاراوگادا ئەو كارە جوانەی كردووە، ئەویش بە دیزاین كردنی جلی كوردی لەسەر شێوەی كلاسیك و كۆنەكەی خۆی، بەمەش دەتوانین لە رێگەی ئەو جلەوە مۆدەیەكی تایبەت بەدی بكەین، وەك زیندوو كردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی جلی كوردی، كە هێمایەكی جوانە لە كلتوور و شێوەی جلی كوردیدا. ئەو ستایلە كلاسیكەی جلی كوردی لە دوو رەنگ پێكدێ، ئەویش: رەنگی هەناری و زەردی كاڵە، كە لە سێ پارچە پێكهاتووە، ئەویش كراسی ژێر و سەرەوە و ئێلەگێكی ناسك و جوان، هەروەها پشتێنیش مۆدەی خۆی دیار كردووە لە كراسەكەدا.
Top