سینەمای هاوینە لە كەركوك

سینەمای هاوینە لە كەركوك
سینەما لە كوردستان لە بارێكی نزمدایە و تەنانەت ئەوەندە گرنگی پێنادرێت، ئەگەرچی هۆڵەكانی سینەما هەن، بەڵام سەردانیان ناكرێن و بە چۆڵی دەمێننەوە، جگە لەوەی گرنگی بە سینەما نادرێ، هەروەها رۆشنبیری سینەما نەماوە، وەكو دەزانین لە پێشوودا سینەما هەبووە و خەڵك بە خۆیان و خێزانەوە سەردانیان كردووە، لە هەر یەكە لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركوك، ئەوەی سەیر بێت، لە كەركوك لە ساڵانی شەستەكاندا، سینەما هەبووە، كە بە سینەمای شەوانە یان سینەمای هاوینە بەناوبانگ بووە، ئەمەش یەكێك بووە لە سینەمای كراوە یان بە سینەمای هاوینە ناسراوە، لە ساڵی (1962) هەبووە، كە شوێنێكی كراوە و گەورە بووە، جێگەی خەڵكی بۆ كراوە و تەنانەت شاشەكەی لە پارچە قوماشێكی گەورە بووە و بە ئامێری سینەمایی كە بە تیشك لە قوماشەكەی داوە، وەكو دەگێڕنەوە و دەڵێن : لەوكاتە (8) شوێنی نیشاندانی فیلم هەبووە، كە ئەوەش وەك لایەنێكی گرنگ بووە لە كەركوك كە خەڵك بە خێزان و بە گشتی سەردانیان كردووە، كەچی ئێستا تەنیا چەند هۆڵێكی سینەما ماوە لە كەركوك كە كەس سەردانی ناكات جگە لەوەی كە بۆنەیەكی تایبەت هەبێ و شوێنەكەی بۆ كارێكی دیكە بەكاربهێنن.
Top