بازنگی گەورە بۆ ساڵی تازە

بازنگی گەورە بۆ ساڵی تازە
لەگەڵ هاتنی ساڵی تازەدا، زۆربەی مۆدە و ئێكسسوارەكان گۆڕانكارییان بەسەردا هات و هەر یەكەش بە گوێرەی شێوازی پێشووی خۆی لە نەخش و دیزاین و ستایل و مۆدەكەیدا، هەندێك كاری تازەی لەسەر ئەنجام دەدرێت، بە مەرجێك شێوەی كۆنی لە دەست نادات و تەنیا ئەوە نەبێت كە بزانرێت لە مۆدەیەكی تازەدا كاری بۆ كراوە، یەكێك لەو مۆدانەی كە خواستێكی زۆری لەسەرە و بەردەوامیش لەلایەن خانمان گرنگی پێدەدرێت، ئەویش ئێكسسواری بازنگی دەستە، كە یەكێكە لە جوانترین و بەبایەخترین ئێكسسوار، لە مۆدەكانی پێشوودا زیاتر بازنگی باریك مۆدەیەكی باو و بەرچاو بوو، لەگەڵ مۆدەی تازەدا دوای چەندین گۆڕانكاری بەسەر ئەو مۆدەیەدا، كەچی شێوەی بە تەواوەتی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، واتە لە شێوە باریك و بچووكەكەی، بەرەو مۆدەیەكی بازنگی گەورە و ئەستوور هەنگاوی ناوە، جگە لەوەش لە مۆدەكانی پێشوودا زیاتر بازنگ بەبێ نەخش و شێوە بوو.
Top