قشڵـەی كـۆیە

قشڵـەی كـۆیە
زۆر شتی مێژوویی كۆن لە زۆر ناوچەی كوردستان ماوەتەوەو بە هەر جۆرێك بێ، كاری دروست كردن و بەڕێوەبردنی لەسەر ئاستێكی پێشكەوتوو بووە، پێشتر لە جێگەی ئێستا فەرمانگەكان شتێكی دیكە هەبوو بە ناوی (قشڵە) و هەروەها (سەرا)ش هەبوو كە ئەو لە جێگەی پارێزگا بووە، ئەو كاتە لە جیاتی پارێزگار ناوێكی دیكە هەبوو بە ناوی (موتەسەریف). لە قشڵەدا كاروباری خەڵك جێبەجێ دەكرا، قشڵە لە زۆر شوێنەكانی كوردستاندا هەبووە، ئەمجارەیان قشڵەی كۆیە دەخەینە روو تاوەكو ئەوانەی سەردانیان كردووە وەك یادەوەرییەك بێتەوە یادیان، یان ئەوانەی پێیان نەزانیوە با ئاشنای بن. مەبەستی دروست كردنی قشڵەی كۆیە بۆ كاروباری سەربازی بووە، زیاتریش مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (1870 تاوەكو 1872)، ئەو باڵەخانەیە لە چەند ژوورێك پێكهاتووە و شوورەیەكی بەرزیشی هەیە، لە ناوەڕاستدا دیوارێك هەیە كە بە قاڵدرمە سەردەكەویت بۆ قاتی دووەم و كە ئەویش پێكهاتووە لە پێنج ژوور و سێ باڵكۆنی تێدایە، شوێنی جوگرافی ئەو قشڵەیە دەكەوێتە سەرەتای بەرزاییەكانی رێگای چوونە ژوورەوەی كۆیە و لە شێوەی قەڵا وایە، مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەكان زیاتریش دەڵێن لە سەردەمی محەمەد پاشادا دروست كراوە، هەروەها لە سەردەمی عوسمانییەكان كراوەتە قشڵە.
Top