ماكیاژی پەمەیی بۆ روخساری خانمان

ماكیاژی پەمەیی بۆ روخساری خانمان
زۆری جۆری ماكیاژەكانی رووخسار، بێگومان وا لە خانمان دەكات كە نەزانن چ جۆرە ماكیاژێك بۆ ئەو كاتە یان ئەو وەرزە گونجاوە، بە جۆرێك هەر یەكێك لەم ماكیاژانە تا چەند بایەخی پێدەدرێت، هەر مۆدەیەك لە ماكیاژەكان بریتی دەبێت لە كۆمەڵە رەنگێك كە دەبێ بەپێی بەرنامەیەكی تایبەت بەكاربهێنرێن و ئەمەش وادەكات كە مۆدەیەكی جوان و رازاوەی لێ دەربچێت، هەر لەگەڵ ئەو مۆدەیەی هەڵدەبژێردرێت و دەبێتە مۆدەیەكی جوان لەسەر رووخسار، بەڵام گرنگە ئەو خانمەی ماكیاژ دەكات، بەو جۆرە بێ كە لەگەڵ شێوازی رووخساری بگونجێت، ئەو ماكیاژەی كە لەسەرەتای ئەم ساڵدا گرنگیەكی زۆری پێدراوە، بریتییە لە ماكیاژی رەنگی پەمەیی، ئەو رەنگەش یەكێكە لەو رەنگانەی كە سەرنجڕاكێشە مەرجیش نییە گشت بە تۆخی دیاربن، بەڵكو زیاتر رەنگی پەمەیی لە رەنگی ئەساس و هەروەها رەنگی لێویش دەكرێت بە رەنگی پەمەیی، واتە لە رواڵەتی تەواوی ماكیاژەكە، یان رووخسار لە رەنگــــــــــــــێكی پەمەیی و جوان دەردەكەوێت.
Top