ئێكسسواری بازنەیی بۆ سەر جلی كوردی

ئێكسسواری بازنەیی بۆ سەر جلی كوردی
لەگەڵ مۆدە و كاری جوانكاری بۆ جلوبەرگی كوردی،كە هەریەكە مایەی جوانی و شیاوی دیمەنێكی ناسكە، كاتێك لەسەر جەستەی خانمانی كورد دەبینرێن، ئەمەش وەك رێگەیەك كە كچانی كورد، لەگەڵ جلوبەرگی كوردی دەبن بە خاوەنی دیمەنێكی رازاوە و جوان بە ئێكسسوارەكانەوە، لە كاتێكدا دەتوانین سوود لە ئێكسسوارەكان وەربگرین، ئینجا چ لەگەڵ كراسەكە بێ، یان بە جیا دابنرێ، لێرەدا باس لە ئێكسسواری سەر پشتێن و ناوقەد دەكەین. ئێكسسواری سەر جلوبەرگ، یان كاتێك ئێكسسوار بە شێوەیەكی سەربەخۆ دەپۆشرێ، هێمایەكی جوانی و بە نرخ دەنوێنێ، ئەمەش لە كاتێكدا دەبێتە شێوازێكی رازاوە لە جوانی كەرەستەی ئێكسسوار كە دەكرێ لەسەر جل بپۆشرێ، بۆیە لە ئێستادا مۆدەی ئێكسسوار بە شێوازێكی جوانتر لە جاران دەپۆشرێ، ئەویش بە دانانی لەسەر ناوقەدە، یان كاتێك لەگەڵ پشتێن دەپۆشرێ، ئەمەش وەك رێگەیەك بۆ دانانی ئێكسسوار لەسەر جەستە، بە جۆرێك كاریگەری نەبێ لەسەر جلەكە، بە دانانی ئێكسسوار لەسەر ناوقەد یان پشتێن، وادەكات جوانی كراسەكە زیاتر رازاوەتر و جوانتر بێ، بەمەش دەتوانین جوانی ئێكسسوار بە تایبەت كاتێك شێوەی ئێكسسوارەكان بازنەیی یان گەورە و پان دەبێ، جوانترین دیمەن دەبەخشێ.
Top