قژی خاو و تەسریحەی كراوە

قژی خاو و تەسریحەی كراوە
هەر ستایلێكی قژ، مانایەكی خۆی هەیە لە جوانی، بەمەش لەگەڵ مۆدە و تازەگەرییەكاندا دیمەنی دەگۆڕدرێ، سەبارەت بە قژ، كاتێك تەسریحەیەكی زیندووی بۆ دەكرێت، واتە ئەو جۆرە تەسریحەیە، كە بە شێوەیەكی بڵاو یان تەڵی قژەكە كراوە دەبێت و زیاتر لەیەكتر جیادەكرێتەوە و هەر یەكە بە دیمەنێكی جیا دەردەكەوێ، ئەمەش بە تەسریحەی زیندوو دەناسرێ، ئەگەرچی، كاتێك قژ خاو دەبێت، بە تەسریحەی شیاو دەناسرێت، واتە تەنیا دادەنرێ و دیمەنی لە شێوەیەكی دیكەدا دەردەكەوێ، وەك ئەو جۆرە تەسریحانەی كە لە قژی خاو دروست دەبن، لەم لایەنەوە دەكرێ سوودێكی تەواو لە جۆری یەكەم وەربگرین كە تەسریحەی زیندووە، بەمەش ئاراستەیەكی جوانی خۆی دەبێت، لەگەڵ هەر تەسریحەیەك، جۆرە دیمەنێكی جوانمان دەست دەكەوێت، كە وادەكات لە رێگەی ئەو جوانییەوە، هەنگاوێكی تایبەت بەدی بكەین، لەگەڵ تەسریحەی زیندوو، واتە قژی داو داوی كراوە، یان ئەو تەسریحانەی تەڵەكان بە تەواوی دیار دەبن، ئەمەش دەتوانین لە رێگەی جۆری شامپۆی قژ، یان بەكارهێنانی موكەیف، یان جێل، ئەو جۆرە تەسریحەیەمان بۆ دروست ببێت، یان هەندێك جار گرنگی نەدان بە قژ، ئەو جۆرە تەسریحەیەی لێ دروست دەبێت، كاتێك قژ بەو تەسریحەیەوە دەبێت، دەتوانیت بە ئاسانی شێوازی تەسریحەكە بگۆڕیت یان بیخەیتە كام لای سەر شانەكان، تەسریحەی لەم جۆرە شایستەی جوانییەكی تایبەتە و بۆ گشت خانمان دەبێت.
Top