وشككردنەوەی میوە بۆ وەرزی زستان
October 11, 2012
رەنگا و ڕەنگ
هەر لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان كۆمەڵێك میوە و خۆراك بە سروشتی نامێنن یان كەم دەبن بۆیە پێویستە رێگە چارەیەك بگیرێتە بەر بۆ هەڵگرتنیان، ئەم وێنانەی دەیبینین بریتین لە وشككردنەوەی هەندێ بەرهەم لەبەر هەتاو.
ئێرە تەوێڵەیە كە دەكەوێتە باكووری خۆرهەڵاتی شاری سلێمانی نزیك سنووری ئێران، ئەو شوێنەی دنیایەك وێنە و سروشت و خەڵكی خوانی تێدایە هەر لەسەر شەقام و زۆر بە سادەیی هەندێ دوكاندار یان ماڵەكان هەر لە نزیك دەرگا یان سەربان هەندێ بەرهەمی وەك قەیسی و توو و هەڵوژە و ترێ..هتد وشك دەكەنەوە.
وشككردنەوە رێگایەكی هەڵگرتنی خۆراكە لە وەرزی هاوین بۆ وەرزی زستان و پارێزگاریكردنیتی لە تێكچوون بۆئەوەی لە زستاندا بەكار بێت، سەرەتا بەرهەمەكان جوان دەشۆردرێنەوە، پاشان دەست دەكرێت بە بژاركردنی و ئەوانەی خراپن لەناویاندا دەردەهێنرێت و پاشان لەسەر نایلۆنی خاوێن لەبەر هەتاو وشك دەكرێنەوە.
دیـــوانــە شـــیعر
هێدی شاعیر دەڵێ :
ناسره‌ون هه‌ست و خه‌یاڵ، ئه‌ی خۆزگه من دێوانه بام!
خۆزگه ده‌ست و پێم له ناو زنجیری بایه و، وا نه‌بام!
زولفی سه‌ر شانت، عه‌زیزم! کاتێ هاتی شانه که‌ی
من گوتم: ”سه‌د خۆزگه ده‌نکی شانه بام و، شا نه‌بام“!
که‌س وه‌ک ئاوێنه به وردی ناژمێرێ خاڵی ڕووت
بۆیه ئاواتم بوو ئه‌و ئاوێنه به‌سته‌زمانه بام.
شه‌و چه‌قوچۆی جووتێ به‌ی وام ده‌گرێ، ڕۆژێ ڕه‌نگه من
وا نه‌له‌رزیبام له سه‌ر سینگی ئه‌گه‌ر له‌رزانه بام.
نابێ ڕزگارم له دانه‌ی خاڵ و داوی که‌زیه‌که‌ی
من که ده‌مویست قه‌ت له گیری داوودانه‌دا نه‌بام.
زه‌رده‌خه‌نده‌ی لێوه‌کانت هه‌ر هه‌ناسێکی ده‌وێ
ئه‌و ته‌له‌سمه‌م پێ نه‌ده‌شکا من که وه‌ک شه‌وبا نه‌بام.
تا په‌ره‌نگ و پیاڵه وا لاجانگ و لێوت ماچ ده‌که‌ن
من ده‌ڵێم: ”قه‌یدی چ بوو خوایه یه‌کێ له‌و دوانه بام!“
کێ هه‌بوو وه‌ک شه‌م بسووتێ بۆ منی شه‌یدا، ئه‌گه‌ر
خۆم له ده‌وری وی وه‌کوو په‌روانه بێ‌په‌روا نه‌بام؟
شه‌و بوو، ئه‌و بوو، مه‌ی بوو، بسکی باوه‌شێنی ڕووی ده‌کرد
هه‌ر منی بێچاره له‌و ناوه ده‌بوو بێگانه بام.
خۆزگه بۆ ئه‌و پێنج و دوو ڕۆژه‌ی ژیانی خۆم، منیش
هه‌ر وه‌کوو ”هێدی“ مه‌لی تۆفانی بێ هێلانه بام!
ماڵ و سه‌ر ویستم به جارێ وا فیدای تۆ که‌م، وه‌ته‌ن!
ئه‌وڕۆ چیرۆک بێ له ناو گه‌لدا، سبه‌ی ئه‌فسانه بام.
س: ئەستێرەكانی شیعری كلاسیك