مۆدەی كاتژمێر بـــۆ كچان و خانمان

مۆدەی كاتژمێر بـــۆ كچان و خانمان
هەر جۆرە ئێكسسوارێك شێوازێكی تایبەت بە خۆیەوە هەیە، بەمەش دەبێتە مۆدەیەك لە مۆدەكانی جلوبەرگ و دانانی ستایلێكی تایبەت بە خۆی، ئەگەر توانیمان جوانی ئێكسسوار بە شێوەی خۆی دەربخەین، بە هەمان شێوە دەتوانین بگەین بەو ئاستە جوانییەی كە لەلایەن ئێكسسوارەكان دەستمان دەكەوێ، بۆ دابین كردنی شێوازی رازاوەكردنی جەستە و جلوبەرگ بە ئێكسسوارەوە، لەگەڵ ئێكسسواری شێوەی كە لە دەرەوە دەبەسترێ و دیمەنی خۆی سەربەخۆ دەبێ، ئەو جۆرە ئێكسسوارە بایەخێكی تایبەتی دەوێ، لە كاتێكدا ئێكسسوارەكانی دیكە دەبێ لەگەڵ شتی دیكەوە رێكبخرێ، كاتژمێری دەست، یەكێكە لەو جۆرە ئێكسسوارانەی كە دیمەن و جوانی تایبەت بە خۆی هەیە، بە گوێرەی شێوە و جوانی كاتژمێرەكە دەتوانین ئەو شێوازە دیاری بكەین كە لەگەڵ مۆدەی خۆیەوە دەنوێنێ، كاتژمێر بۆ خانمان زیاتر لایەنی جوانی پڕ دەكاتەوە، نەوەك سوودی كات ژماردنی هەبێ، بەو جۆرە دەكرێ جوانی ئێكسسواری كاتژمێری دەست، بۆ كچانی تازە پێگەیشتوو كە دەبێ ستایلی ئەوانە رەنگاورەنگ و لە رەنگی جیاواز و تەنانەت شێوەی گوزارشت لە مانای كچی تازە پێگەیشتوو بدات، هەروەها بۆ گەورەكانیش دەتوانین لە رەنگی سادە و كراوە، ئەو جۆرە ئێكسسوارە هەڵبژێرین.
Top