جلوبەرگ و ستایلی منداڵان

جلوبەرگ و ستایلی منداڵان
منداڵانیش وەك گەورەكان پێویستیان بە جلوبەرگ و گرنگی پێدان و كاری جوانی هەیە، ئەمەش لەو كاتەوە دێ، كە خانمان زیاتر بایەخ بەو لایەنە بدەن و لە نزیكەوە چاودێری بكەن، بۆیەش لەم لایەنەوە گرنگی جلوبەرگ دەردەكەوێ، جیاوازی هەیە كاتێك منداڵێك بە جلێكی پاك و جوان ئامادەكراوە، یان یەكێكی دیكە بە فەرامۆشی كاری جوانی بۆ كراوە، منداڵی بچووك پێویستی بە گرنگیەكی ئەوتۆ هەیە، كە خانمان یان دایكان دەبێ روو لەو لایەن، بكەن و جوانترین قاتی منداڵانە و جوانییەكی تایبەت ئەو لایەنە بەدی بكەن و منداڵەكانیان بە دیمەنێكی جوان و رازاوە بپۆشن، بە تایبەت كاتێك منداڵ لە تەمەنی خوارووی ساڵێك دەبێ، ئەمەش وەك رێگەیەك بۆ گرنگیدان بە منداڵی بچووك، بۆیە هەڵبژاردنی ئەو دەستە جلە، یەكێكە لە بیرۆكەیەكی جوان بۆ بەدیهێنانی مۆدەیەكی شایستە لەسەر جەستە و شێوەی فریشتە بچووكەكان.
Top