قۆپیە لەسەر جەستە

قۆپیە لەسەر جەستە
كاری قۆپیەكردن، پەنا بردنە بۆ نەخوێندن و بیر كردنەوە لە فێڵ و خۆ دزینەوەیە لە خوێندن، بەشێك لە قوتابیان ئەو كارە دەكەن بە بیانوی نەخوێندن یان نەبوونی كات یان هەر خۆیان وەك هەوەسێك بەكاردەهێنن كە قۆپیە ئەنجام بدەن، زیاتر رەگەزی نێر كاری قۆپیە دەكات، چونكە كچان گرنگی بە خوێندن دەدەن و دەترسن لە قۆپیەكردن، لەوەی نەوەك ئاشكرا بن، بەڵام وادیارە ئەو كچە چاونەترسە و كاری خۆی كردووە، ئەویش بە قۆپیە كردن لەسەر ڕانی، كە نزیكەی كتێبێكی لەسەر هەردوو رانی نووسیوە و تەنانەت لە تاقیكردنەوەكانیش دەرچووە بەبێ ئەوەی كەس هەستی پێبكات، ئەگەر زۆر بە وردی سەیری نووسینەكان بكەی، ناتوانی بە ئاسانی بیخوێنیتەوە، تەنیا خۆی نەبێ كە دەزانی چی نووسیوە، ئەو وێنەیەشی گرتووە كە دوای دەرچوونیەتی لە تاقیكردنەوە بە سەركەوتوویی، رێگەی دووەمیش بریتییە لەو جۆرە رێگەیەی كە هەوڵیانداوە قوتابیان نەهێڵن قۆپیە بكەن، ئەویش بە دانانی كارتۆنێك لەسەر سەری ئەو قوتابیەی بەشداری لە تاقیكردنەوە دەكات.
Top