گوندی قژ درێژەكان

گوندی قژ درێژەكان
لە هەندێك حاڵەتدا، ناوچەگەری دەبێتە شتێكی بە ناوبانگ بۆ كەرەستەیەكی بەسوود یان شتێكی باش، وەك لای خۆمان هەورامان بە گوێز بەناوبانگە، كەچی وادیارە لە گوندێكی وڵاتی چین، شتێكی دیكە بەناوبانگە ئەویش قژی درێژی ئافرەتانە، كە یەكێكە لەو ناوچانەی، ئافرەتانی ئەو شوێنە بە قژ درێژی بەناوبانگن و درێژی قژی هەریەكێكیان لە مەترێك كەمتر نییە، ئەو گوندە ناوی (هیوانجلۆ)یە و لەو گوندەدا، نزیكەی (82) خێزان هەن كە بە هۆزی (یاوی سوور) ناسراون، كەس نازانێ بۆ ئەوانەی لەو گوندە دەژین، بە ماوەیەكی كەم، قژیان درێژ دەبێ، هەندێك وای بۆ دەچن كە ژینگەی ناوچەكە بێ، هەندێكی دیكەش دەڵێن، ئاوی ئەو شوێنە وا لە قژ دەكات كە بە خێرایی گەشە بكات، ئەوەی سەیرە قژی هەر ئافرەتێك لەو گوندە لە دوو مەترەوە بەرەو سەرەوەیە، باوترینیان كە نابێ قژی لە (172) سەنتیمەتر كەمتر بێ، بەم جۆرە دەبێتە یەكێك لە ئەندامانی ئەو گوندە.
Top