گرانبەهاترین كاتژمێر لە كوردستان

گرانبەهاترین كاتژمێر لە كوردستان
خەڵكانێك هەن حەز بە شتی گرانبەها دەكەن، وەك ئەوەی خولیایەك بێت، یان هەندێك كەرەستە هەیە، كە نرخێكی گرانبەها و خەیاڵی هەیە، وەك ئەوەی شتێكی بە نرخ بێت و بیبەیتە هەر كوێ هەر هەمان نرخ و پایەی خۆی هەبێت، وەك ئەو تابلۆ و كەرەستە كۆن و شتی ناودارانی جیهان بە نرخی خەیاڵی دەفرۆشرێن، كاتژمێر لە ئێستادا جگە لەوەی كاتت بۆ دەژمێرێت، هەروەها ئامێرێكە وەك سەرمایە بەكاردەهێنرێت، وەك ئەو كاتژمێرە بە نرخ و یان لە زێڕ و ئەڵماس دروست كراوە، یان بەشی سەرەوەی بە ماس داپۆشراوە، ئەمەش وادەكات كە نرخێكی خەیاڵی هەبێت، لە یەكێك لە شوێنەكانی كاتژمێر فرۆشتن لە كوردستان، تا ئێستا گرانبەهاترین كاتژمێر فرۆشراوە بە (7،5) هەزار دۆلار، واتە حەوت دەفتەر و نیو دۆلار، جێگەی باسە ئەو كاتژمێرە لە ماركەی رۆلێكسی سویسرییە و تایبەتە، هەروەها جۆری دووەمیش كە ئێستا هەیە، نرخی بە (4) دەفتەرە و كە خەڵكانێك هەن ئەو جۆرە كاتژمێرە دەكڕن كە بازاڕ و كەسی خۆی هەیە.
Top