پەردە بۆ ژووری گەرماو

پەردە بۆ ژووری گەرماو
لە دیكۆری ماڵدا، پێویستیمان بە چەندین جۆرە مۆدە و دیمەنی رازاوە دەبێت، لە كاتێكدا، دیمەنی هەر دیكۆرێكی ماڵ، پێویستی بە جوانترین و ناسكترین رێگە دەبێت، هەر لە ژوورەكانی دانیشتن و گەرماو و هۆڵ و چێشتخانە و دەرەوە و باخچە، ئەو بەشانەش پێویستیان بە كەرەستە و دیكۆری تایبەت و رازاوەوە دەبێت، لە كاتێكدا گرنگترین بەشەكانی ماڵ بە دیكۆرێكی جوان و رازاوە ئامادە دەكرێن، یەكێك لەوانە، دیكۆری ژووری گەرماوە، كە بە پێویسترین بەشەكانی ماڵدا دادەنرێت، هەروەها شوێنی خۆشۆرین و پاك كردنەوەیە، لەگەڵ ئەوەی دەبێت پاك و جوان بێت، تەنانەت پێویستی بە دیكۆری جوان هەیە، هەر لەم رێگەیەشەوە دەتوانین ژووری گەرماو بە چەندین پەردەی جوان و شیاو رازاوە بكەین، ئەمەش لە كاتێكدا رێگەیەكی ئاسانە و تەنیا بە دانانی پەردە لە نێو ژووری گەرماوەودا، دەكرێ دیمەن و شێوەیەكی جوان دابین بكەین، یاخود تەنیا شوێنی خۆشۆرین بە پەردەیەك بڕازێنینەوە كە لە نزیكەوە دیمەنێكی كراوە لەژووری گەرماو دروست دەكات، بە تایبەت كاتێك ژووری گەرماو گەورە بێت، یان پێویستی بە رەنگی دیكەیە تاوەكو شایستەترین مۆدەی لێ ئامادە بكرێت،وەك مۆدەیەكی تازە و سەرنجڕاكێش كە دیكۆری ژووری گەرماو بە تەواوی جوان و رازاوە دەكات.
Top