گوارەی مۆدە تازە بۆ وەرزی پاییز

گوارەی مۆدە تازە بۆ وەرزی پاییز
هەر ئێكسسوارێك لەگەڵ شێوازێك لە جوانی خۆیدا گونجاو دەبێت، شێوازێكی جوانیش دەبەخشێتە گوێوە، لە كاتێكدا خانمان بیر لە ئێكسسوارە ناسكەكان دەكەنەوە، بەڵام لەلایەكی دیكەشەوە ئەو ئێكسسوارە هەڵدەبژێرن كە هەڵەی تێدا دروست دەبێت، بۆیە دەتوانین لەگەڵ ئەو جۆرە ئێكسسوارەدا، مۆدەیەكی تایبەت و شایستە ئامادە بكەین، بە جۆرێك لەگەڵ هەر رێژەیەكدا ئەو مۆدە كراوە و ناسك بێت، بیرۆكەی ئێكسسواری گوارە، یەكێكە لەو بیرۆكە جوانانەی كە جوانی قژ و رووخسار رازاوەتر دەكات، گوارەكانیش لەو وەرزەدا بە شێوەیەكی دروست دەردەكەون، كە وا دەكەن ببنە جێگەی سەرنجڕاكێشان و ناسكی، جۆرو شێوازی گوارەش كات و وەرزی خۆی هەیە،بە تایبەت ئەگەر شێوەیان گەورە و دیار بێت، لە كاتێكدا لە وەرزەكانی وەك هاوین و پاییزدا، گوارەی شێوە گەورە دەبێتە مۆدە، بە پێچەوانەش لە وەرزەكانی دیكەدا گوارەی بچووك مۆدەی دەبێت،، رەنگەكانیش بەپێ خواست و ویستی ئەو خانمەیە كە گوارەكە لە گوێی دەكات.
Top