جوانیی سەرین لە دیـــكۆری ماڵ

جوانیی سەرین لە دیـــكۆری ماڵ
دیكۆری ماڵ، بە هەر جۆرێك بێ، رازاوەیی و دیمەنی خۆی دەردەخات، لە كاتێكدا دەتوانین سوود لە گشت كەرەستەكان وەربگرین، بە گوێرەی ئەوەش لە شوێنی گونجاوی خۆیانیان دابنێن، وەك رێگەیەك بۆ دانان و بەرجەستە كردنی ستایلێكی رازاوە و ناسك لە جوانیی ماڵدا، ئەمەش لە رێگەی ئەو ئێكسسوارانەوە كە بەردەوام دیارن و بەرچاون، سوودێكی جوانی زۆریان هەیە لە مۆدەی دیكۆری ماڵ، سەرین یەكێكە لەو ئێكسسوارانەی كە بە گوێرەی شوێن لە ماڵدا دادەنرێت و لە هەنگاوێكی بچووكەوە دەتوانێت گەورەترین جوانی دەربخات، سەرین لە شوێنی دانیشتن دادەنرێت، یان لە شوێنی خۆی هەڵدەگیرێت و تەنانەت دیكۆرێكی تایبەت دروست دەكات، یان كاتێك لەسەر قەنەفە بە شێوەیەكی جوان دادەنرێت، شێوازی سەرینیش بە پێی جۆری رەنگی دیوار و قەنەفە هەڵدەبژێردرێت، چونكە دیمەنی سەرین شێوازێكی تایبەت لە خۆ دەگرێت لە رەنگ و دیمەن و نەخشەدا، هەر بۆیەش رەنگی كراوە و یان رەنگی تۆخ بۆ سەرین هەڵدەبژێردرێت، چونكە ئەو رەنگانە، هۆكارێكن بۆ كراوەیی و زیاتر دەركەوتن.
Top