مێژووی یەكەمین قوتابخانە لە كوردستاندا

مێژووی یەكەمین قوتابخانە لە كوردستاندا
قوتابخانە وەك یەكێك لەو شوێنە پیرۆزەی كە جێگەی خوێندن و فێركردنە، مێژووی قوتابخانە لە كوردستان بۆ سەردەمێكی دێرین دەگەڕێتەوە، مێژووی كردنەوەی قوتابخانە لە كوردستان بۆ ساڵی 1907 دەگەڕێتەوە، كە یەكەمین قوتابخانە لە هەولێر كراوەتەوە، كەچی دوای چەندین ساڵ لە وانە فێركردن و گوتنەوە بە قوتابیانی كورد، ئەو وێنەیەیان گرتووە، زیاتر لە پێشوودا قوتابخانەی ئایینی هەبوون، كە بە حوجرە و فەقێیاتی دەناسرا، ئەوانەش بۆ پێگەیاندنی مامۆستا و مەلای ئایینی بوون، تەنانەت رێژەیەكی زۆری ناودارانیان تێدابوو، ئەو وێنەیە لە ساڵی 1927 گیراوە، وەك یادگارییەك لە قوتابخانە، كە سەرتاپای قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە كوڕن، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی 1913 لە كۆیە یەكەمین قوتابخانە دەكرێتەوە،یەكەمین كچ كە ناردرابێتە قوتابخانە، كچێك بووە لە ساڵی 1924بە ناوی نەجیبە خان كە لە بنەماڵەی جەلی زادە بووە، یەكێكیش بووە لە زیرەكترین قوتابیانی ئەو سەردەمە.
Top