قرشەكێشانەوە و كا هەڵگرتن

قرشەكێشانەوە و كا هەڵگرتن
قرشە بریتییە لەو بەروبوومەی كە لە دوای دروێنەی جۆ و گەنمەوە دەردەكەوێت، كاتێك بە داس دەدروێنەوە، پاشان ئەوەی دەردەچێت پێی دەگوترێ قرشە، كە دوای دەغڵ دروێنەوە و پاشان دەغڵەكەی یان قرشەكە دەكرێت بە جۆخین، دەتوانین لەسەر جۆخین دوو بەرهەمان دەست بكەوێ، یەكێكیان گەنم و جۆیە، ئەوەی دیكەش دەكرێتە كا، كە پێیدەگوترێت قەسەر، ئەویش دوای ئەوەی لە مەكینەی كا دەدرێت، قرشەی گەنم یان دەغڵ دەنێردرێتەوە و كۆ دەكراوە و پاشان لە شوێنێك دادەنرا و بە جەنجەر بەسەری دەسووڕانەوە تاوەكو ورد ورد دەكرا، دەكرێت بكرێتە كا یان دانەكەی لێوەردەگرن و بەكاردەهێنرا، ئەمەش كاتێك بە كەر و عارەبانەی جووتیارانەوە كاری پێ دەكرا و پێیدەگوترا قرشەكێشانەوە، دواتر دەكرێت بە جۆخین و بە شەنە بەبا دەكرێت و (كا) و دانەكەی جودا دەبێتەوە ودانەكە دەبێتە گەنم و جۆ، ئەوەی دەشماوە دەبووە كا، بۆ مەڕو ماڵات و گوێدرێژ دادەنرا یان هەڵدەگیرا بۆ وەرزی زستان، كایەكە لە (لەودە) دەكەن، لەودەش بریتییە لە خانوویەكی بچووك یان شوێنێكی دیاریكراو بۆ هەڵگرتنی كا بەكاردێ، لە خشت دروست دەكرێ و پڕ دەكرێت لەكا و پاشان سەری سواغ دەدرێت، تاوەكو بارانی پێنەكەوێت و بپارێزرێت و بمیێنێت تا وەرزی زستان،لە وەرزی زستانیش دەدرێت بە مەڕوماڵات، ئەو كارەش پێیدەگوترێ قرشە كێشانەوە.
Top