ئێكسسواری كوردی بە نەخشی كوردستان

ئێكسسواری كوردی بە نەخشی كوردستان
ئێكسسوار وەك بەشێك لە پێداویستەكانی جوانكاری پێویستی بە لێزانی و كارامەیی هەیە رەنگە هەندێ جار شتێكی زۆر سادە ببێتە ئێكسسوارێكی زۆر جوان و تەنانەت نایاب، ئەم ئەنگوستیلەیە لە پەنجەی كچێكی شۆخ و شەنگی كورددا بوو، بۆیە بەم شێوەی ئەم كچە شەنگە سەرسامی كردم كە لەگەڵ جلی مۆدەو سپۆرتدا ئەنگوستیلەیەكی موورووی لەپەنجە كردووە كە وێنەی ئاڵای پیرۆزی كوردستانی لەسەر نەخشێنراوە، ئەم ئەنگوستیلەیە رەنگە زۆر سادەبێت، بەڵام پەنجەكان زۆر جوان دەكات و دەكرێت بڵێین خۆشی زیاتر ومۆركی كوردایەتەتیش بەو كەسە دەبەخشێت كە بەكاری دێنێت، بۆیە با هەمیشە كوردبوونمان پێوە دیار بێت لە هەموو ئەو كەلوپەلانەشدا كە بەكاریان دێنین، دەتوانین سوود لە جۆر و شێوازەكانی ئێكسسوار وەربگرین، كە بە هێمایەكی جوان و قەشەنگ رازاوە بێ، لە كاتێكدا ئەو ئێكسسوارانە نەخش و دیمەنی خۆیان هەیە، كەچی دەشتوانین هێمایەكی كوردانەی پێوە ببەستین و وەك گوزراشتێك لە جوانی و مۆدەی كوردەواری بكات، ئەمەش وەك رێگەیەكی تازە و كراوە و جوان، لە رازاندنەوە و نوێكاری لە مۆدە و شتی كلتووری كوردی، ئەنگوستیلەی بە نەخشی ئاڵا و رەنگی كوردستان، جوانییەكی ناسكی دەبێ لەسەر پەنجەی خانمان.
Top