جوانی و رازاوەیی پشتێن

جوانی و رازاوەیی پشتێن
هۆكارەكانی جوانكاری، یان رێگاكانی بە جوانی كردنی هەر هەنگاوێك، دەبێتە شێوازێك لە جوانی و كارامەیی، بەمەش دەتوانین سوودێكی گەورە وەربگرین لە جوانی و شێوەی ئێكسسوارەكانەوە، بەهۆی ئەو ئێكسسوارە بچووكانەوە، كە هەر چەندە شێوەشیان بچووكە، بەڵام دیمەنێكی گەورە و جوانیان هەیە، هەر لەو رێگەیەوە، دەتوانین ئاشناتان بكەین بە چەند دیمەن و جوانییەكی پشتێن مۆدەوە، كە كاتێك خانمێك بە پشتێنەوە دەردەكەوێ، جیاوازییەكی گەورەی هەیە لەگەڵ ئەوەی پشتێن نابەستێت، ئەمەش لەگەڵ هەردوو جۆرە جلی كوردی و مۆدەدا، دەكرێ سوودێكی تەواو وەربگرین لە جوانیی پشتێن، كە بە ناسكی دەبەسترێت و زیاتریش لەگەڵ گشت جۆرە جلێكدا دەپۆشرێت، وەك : پانتۆل – مانتۆ – كراس- تەنوورە- بۆدی و جلی دیكەش، بەڵام دەكەوێتە سەر جۆری ئەو پشتێنەی كە دیمەنێكی ئەوتۆ و شیاوی دەبێت بە تایبەت لە جۆری رەنگ و شێوەكەیدا، هەروەها قەبارەی پشتێن، واتە گەورەیی و بچووكی، درێژی و كورتیی پشتێن، جوانی خۆی دیاری دەكات و بەهۆیەوە دەتوانین شێوازی پشتێن، هەڵبژێردراو بێ، لە كاتێكدا دەكرێ پشتێن، بە تەنیا ببەسترێت یان تێ بكێشرێتە ناو لەقی جلەكانەوە، بەڵام زیاتر شایستەتر دەبێ كاتێك بە تەنیا و بەسەر جلەوە دەپۆشرێ.
Top