دەستشۆر و لاگان

دەستشۆر و لاگان
ئا/رەوەند بەختیار
دەست شۆر مەسینە و لاگان پێداویستەكی كۆنی چینە بەرزە و خانەدانەكانی كۆن بووە، لە پێشتردا بە هۆی نەبوونی مەغسەل و دەستشۆرێكی جێگیر مەسینەو لاگان بەكارهاتووە، مەسینەو لاگان دوو پارچەن بەیەكەوە ئیشی دەستشۆر دەكەن، مەسینەكە ئاوی تێدەكرێت و لاگانەكەش ئاوەكەی دەكەوێتە سەر، مەسینەو لاگان بۆ ئەو كەسانەی لە لە كۆندا لە چینی بەرز بوون و چەند كەسێك خزمەتیان كردوون، ئەوە بۆیان هێناونەتە ژوورەوەو ئاوەكەیان كردووە بە دەستیاندا، هەر لە شوێنی نان خواردنەكە لە دەرەوە دادەنرا، ئەو ماددەیەی مەسینەو لاگانی لێدروست دەكرا جیا بووە، هەیانبووە لە (مس) بوو هەشیانبووە لە تەنەكە یان ماددەی پلێتی قایم بووە یان لە قووم دروست كراوە، بیرمە ساڵانی پێشوو، باپیرم هەر لە ژوورەوە داوای ئاو و دەستشۆری دەكرد، داپیرەشم بۆی دەهێنا و دەست و قاچی دەشۆری، یان دەست نوێژی هەڵدەگرت، ئەوەش وەك رێگەیەكی ئاسان بوو، كە لە ژوورەوە ئەو كارە بكەیت، بێ ئەوەی ماندووبیت و بچیتە دەرەوە.
Top