شەڕە كەڵەشێر !

شەڕە كەڵەشێر !
كەڵەشێر نەك تەنیا گۆشت و پەڕەكانی بەكاردێت، بەڵكۆ لە كۆن و ئێستاشدا بۆ مەبەستی كات بەسەر بردن یان پێشبڕكێ بە كاردێت، هونەری پێشبركێكردن بە ئاژەڵان لە ناو كوردا هەر لە كۆنەوە هەبووە و تا ئێستاش بەردەوامە،لە شەڕە كەڵەشێردا كەڵەشێر بەكاردێنن و پێشبڕكێیان پێدەكەن بۆ ئەوەی بزانن كامەیان بە هێزتر و باشترە. ئەو كەڵەشێرانەی بۆ شەڕ بەكاردەهێنرێن، كەڵەشێری ئاسایی نین، بەڵكو تایبەتمەندن و رەنگە هەندێ جار دەگمەنیش بن ئەوەی لەسەر كەڵەشێر زانراوە هەر لە كۆنەوە وەكو مێژوو هەبووە بەڵام بەگۆڕانی ژیان، ئێستا تەنیا لە لادێیەكان ماوەتەوەو تا ڕادەیەك كەم بووە. ئەو كەڵەشێرانەی بە شەڕ دەهاتن زیاتر كەڵەشێری كوردی خۆمانە یان كەڵەشێری شامی بەكاردێت كە جۆرێكی تایبەتە هەندێك جار خاوەنی دووكەڵەشێرەكە لەسەر شتێكی دیار یكراو، گرەویان دەكرد و خەڵكیش لە دەوری كەڵەشێرەكان كۆدەبوونەوە تا كۆتایی پێدەهات، سەیریان دەكرد، كەلەشێری دۆڕاو یان هەڵدەهات یانیش لە بێتواناییان دەكەوت و تەنانەت زۆر جار مرداریش دەبێتەوە، ئەوەی شایەنی باسە لە گوندان، زیاتر لە كاتی عەسراندا، لە شوێنێكی دیاری كراو یان شوێنێكی نزیك لە دیوەخانی ئاغای گوند ئەم پێشبركێیە ئەنجام دەدرا، لە هەولێریش لە گەڕەكەكانی تەیراوە و خانەقا و سەیداوە، ماوەیەك ئەو پێشبڕكێیە هەبووە، جاری وا هەبووە نرخی كەڵەشێرێك هاوتای نرخی ئوتۆمبێلكی بچووك بووە.

رەوەند بەختیار
Top