رۆژنامەی كوردستان نۆبەرەی رۆژنامەگەری كوردی

رۆژنامەی كوردستان نۆبەرەی رۆژنامەگەری كوردی
كورد وەك هەر نەتەوەیەك لە نەتەوەكانی جیهان، خاوەن چەندین كاری جوان و بەهرەی بە ئەمەكە، كە لە دێر زەمانەوە كاری كردووە لەسەر داهێنانی تازە و گرنگی دان بە گشت بوارەكانی ژیان، كە جێگەی جوانی و پێشكەوتن و داهاتوویەكی بەهێز بێ، یەكێك لەو لایەنانە بواری رۆژنامەگەری و بڵاوكردنەوەیە، لە ساڵی 1898ی زایینی توانرا یەكەمین رۆژنامەی كوردی چاپ و بڵاو بكرێتەوە بۆ (5) ژمارە، كە بە ناوی رۆژنامەی كوردستان بوو، تا ئێستا بە نۆبەرەی رۆژنامەی كوردی دادەنرێ و لەلایەن كەسایەتییەكی كورد كە ناوی (مقداد مەدحەت بەدرخان )بوو، كە كوری بەدرخان پاشا بووە، میر بەدرخان (42) كوڕ و نەوەی هەبووە، یەكێك لە كوڕەكانی كە گرنگی بە بواری فیكر و فەلسەفە و رۆژنامەگەری داوە، ئەویش (مقداد)بوو، دوای ئەوەی دژیایەتیان دەكرا لە توركیا و بە تایبەت لە شاری ئەستەنبۆڵ، ئەو هۆكارە وای كرد كە رۆژنامەیەك لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر دەربچێ بە ناوی كوردەوە ئەویش لە (22ی نیسانی 1898)، رۆژنامەكە بە قەبارەی (A4) دەركراوە، بە زمانی كوردی دەرچووە و یەكەمین ژمارەی باسی لە بارودۆخی كورد كردووە لەبواری نەتەوەیی و پەیامێكی كورد بۆ ناساندنی كورد و باس لە گرفت و كێشەكانی كورد و شیعر و هەواڵ و رێكلامیشی تێدابووە، ئەو رۆژنامەیە بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ دەرچووە و بۆ گشت پارچەكانی كوردستان بردراوە بە پۆست، ئەویش لەبەر راوەدوونانی كەسانی سەرپەرشتی سەر ئەو رۆژنامەیە، دواتر لەلایەن عەبدولرەحمانی برای مقداد زیاتر گرنگی بەو رۆژنامەیە درا و لە چەندین وڵاتی دیكەوە دەركراوە.
Top