كراسی خانمان لە پەڕی تاوس دروستكراوە

كراسی خانمان لە پەڕی تاوس دروستكراوە
دروست كردنی كەرەستەی جوان و سەیر، رۆژانە كاری لەسەر دەكرێ و دەبێتە یەكێك لە جوانترین و سەیرترین كەرەستەكان، وەك دەزانین جلوبەرگ لە قوماش و پەمۆ و یان داو دروست دەكرێ، زیاتریش پێستی گیانداران یان خووری ئاژەڵانە، بەڵام لە وڵاتی چین وا دیارە بیریان بۆ كاری دیكە چووە، ئەویش دروست كردنی جلوبەرگە لە پەڕی باڵندەكان، دوای ئەو هەوڵە گرنگەی داویانە، توانیان كراسێكی خانمان لە پەڕی تاوس دروست بكەن، كە نزیكەی (2009) تەڵە پەڕیان تێدا بەكارهێناوە تاوەكو كراسەكە تەواو بێ، نرخی ئەو كراسەش دەگاتە ملیونێك و پێنج سەدهەزار دۆلار.
Top