مۆدەیەكی تێكەڵ لە نێوان دوو ستایلی جیاواز

مۆدەیەكی تێكەڵ لە نێوان دوو ستایلی جیاواز
زۆربەی پسپۆرانی بواری جوانكاری و مۆدە، هەوڵدەدەن لەگەڵ هاتنی هەر وەرزێك یان ماوەیەك لە وەرزەكانی ساڵ، ئەو جۆرە مۆدەیە هەڵبژێرن كە لەگەڵ نەشونما و دیمەنی كاتەكەی گونجاو بێ، بۆیە تووشی كێشە دەبنەوە كە ناتوانن ستایلێكی ستاندارد یان گشتی رێكبخەن، بەمەش چارەسەرێك دەدۆزنەوە بۆ تێكەڵ كردنی مۆدەكان تاوەكو لە ئەنجامدا ستایلێكی تایبەتیان بۆ دەربچێت، تێكەڵ كردنی مۆدە، یان جلەكان، لەلایەن هەر خانمێكی ئاساییەوە ئەنجام دەدرێت، كە لە تێكەڵیی ستایلەكان، مۆدەیەكی كۆتایی و جوان رێكبخرێت و ببێتە مایەی جوانییەكی رەها، كە بە پێی پێویست بێ بۆ ئەو وەرزە و لەگەڵ جەستەی ئەو كەسەوە یان لەگەڵ رەنگی پێیستی گونجاو بێ. بۆ نێوان وەرزی هاوین و پایز، كە هەریەكەیان دوو ستایلی جیاواز لە خۆ دەگرن، بەمەش دەتوانین جل و ستایلەكانی ئەو دوو وەرزە تێكەڵ بكەین، تا لە كۆتاییدا مۆدەیەكی نێوان هاوینە و پایزەمان بۆ گەڵالە ببێت، بۆ ئەو كاتەی ئێستاش، دەبێ ئەو جۆرە مۆدەیە بەدی بكەین، چونكە مۆدەی دیكە لەگەڵ كاتەكانی نێوان ئەو دوو وەرزە گونجاو نابێت، ئەو مۆدەیەش كە لە پانتۆڵی كاوبۆی جینز لەگەڵ بۆدی یان تیشیریتێكی ناسك، هەروەها دەتوانین لەگەڵ چاكێتێكی ناسك و پێڵاوێكی پاژنەدار هەر یەكە لەو سێ مۆدەیە رێكبخەین.
Top