ئێكسســــــــــــــــــــــــــــــــــــواری پەردە دیكۆری ماڵ رازاوە دەكات

ئێكسســــــــــــــــــــــــــــــــــــواری پەردە دیكۆری ماڵ رازاوە دەكات
هەرچەند گرنگی بە دیكۆری ماڵ بدرێ، هێشتا چەندین هەنگاو دەمێنێت تا بەو ئاستە بگات كە بە دیكۆرێكی رازاوە و جوان دابنرێت، بەڵام ناكرێ بە هۆی رێگەیەكی نەشیاو، جوانیی دیكۆر تێك بدرێ و لەلایەنێك بۆ لایەنێكی دیكە جیاوازی هەبێ، جوانیی دیكۆر لەو كاتەدا دەردەكەوێ، كە سەیری هەر بەشێكی ماڵ بكەیت، جوانییەك بنوێنێت و لەگەڵ بەشەكەی دیكەدا جیاوازی هەبێت، بەم رێگەیەش دەتوانین گۆڕانكاری بەدی بكەین لە گشت بەشێكی دیكۆری ماڵەوە، وەك ئەوەی دیمەنێكی جیاواز لە هەر بەشێكدا دیار بێت، یەكێك لەو بەشانەی لە دیكۆری ماڵ، وەك ئێكسسوارێكی رازاوە دەردەكەوێت، هەروەها سوودی پۆشین و رازاوەكردنی هەیە، ئەویش پەردەی ئێكسسوارە، كە جۆرە پەردەیەكە لە كریستال و سورەییا دروست كراوە، بەمەش لەگەڵ شایستەترین شوێن و هەر ئەو شوێنانەوە دەگونجێت كە بۆی دادەنرێت. ئەو جۆرە ئێكسسوارە زیاتر لە بەردەم ژووری گەرماو، یان لە پێش شوێنی دەست شۆرین دادەنرێت، وەك پۆشینی دیمەنی دواوە، تەنانەت ئەو جۆرە پەردەیە، سوودێكی دیكەشی هەیە، ئەویش دیمەنە جوانەكەیەتی، كە كار دەكاتە سەر رازاوە كردنی ئەو شوێنەی لێی دادەنرێت، لەم رێگەیەوە، دەتوانین كار بكەین لەسەر دانانی ئێكسسواری لەم جۆرە، بە تایبەت لە ژووری چێشت و گەرما و بەردەم دەست شۆردا،
Top