تەڕەساز!

تەڕەساز!
سادەیی لە كۆندا هەموو كوچەو كەلەبەرەكانی ژیانی گرتبۆوە نەك تەنها رێگا و خانووەكان سادەبوونە بەڵكو خواردنەكانیش سادەبووینە، لە بری زەڵاتەو تورشی هەڵساون بە دروست كردنی تەرەساز و لەگەڵ خوردن دەخورا، تەرەساز وەكو زەڵاتەو تورشی ئێستا رێگای جیاواز هەبووە بۆ ئامادەكردنی وهەر ناوچەو كۆمەڵەیەك بە شێوەیەك لە شێوەكان ئامادەیان كردوە، تەرەساز پێك دێت لە ماست و شێلمی وردكراو و سرقی سپی و گەنمە كوتا و هەندێ ئاو بەڵام بە شێوازی جیاواز، یەكێك لە رێگەكان هەموو ئەو پێكهاتانەی تێدایە و لە شوێنێكی گەرم دادەنرێ، بۆ نموونە: لە ژێر بەتانی بۆ ماوەیەكی زۆر هەڵدەگیرا و دواتر بەكاردەهات، دەشكرێ بە سادەیی تەنها شێلم و ماست وسرق بەكاردبهێنرێت، بەڵام هەر دەبێت لە شوێنێكی گەرم دابنرێت و تاوەكو ماستەكە لەگەڵ پێكهاتەكانی تر و تێكەڵبێت و كارلێكبكەن دوای تەواو ئامادەبوون تەرەساز بە پێی ماددە بەكارهاتووەكان تامی دەگۆڕێت و هەرچەند ماستی زۆر تێدابێت ئەوەندە تامی ترشێتی زیاتر دەبێت لەگەڵ هەموو خوردنەكان و بەتایبەت خورادنی نیوەرۆ بەكاردێت و دەخورێت، پێویستە ئاماژە بەوەش بكەین، كە تەڕەساز شوێنگرەوەی كۆنی وەك زەڵاتە و توڕشی ئێستا بەكاردەهێنرا.

رەوەند بەختیار
Top