پاچە خواردنیكی بەلەزەتی كۆن و ئێستا!

پاچە خواردنیكی بەلەزەتی كۆن و ئێستا!
یەكێكە لەو خواردنە بەهێز و بەجۆشانەی، كە رێژەیەكی كەم لە خەڵك حەزی پێدەكات، لە كوردەواری خۆمان زیاتر سەر و پێ باوی هەبووە و دەیاخوارد، بەڵام خەڵكی ئەو سەردەمە ئەوەندە گرنگی پێنادات، تەنیا كەسانێك هەن ئەو خواردنە دەخۆن، دوای ئەوەی ئاژەڵ سەر دەبڕدرێت، دواتر پاك دەكرێتەوە و گۆشت و بەشەكانی دیكەی جیا دەكرێتەوە لەلایەن قەسابەوە، دواتر سەر و پای ئاژەڵەكە جیا دەكرێتەوە و بۆ ئەو كەسانە دادەنرێ كە دەیخۆن، هەندێك لە خەڵك سەر و پێ ناخوات بەهۆی بۆنی خواردنەكە، كە سەری ئاژەڵ لەو كاتەی دەكوڵێ یان بەر لە كوڵاندنی بۆنێكی هەیە و ئینجا هەیە بەو بۆنەوە حەزی پێناكات، یان هەیە بەهۆی شێوەی خواردنەكەوە حەزی بۆ ناچێ و نایخوات. چۆنیەتی دروست كردنی سەر و پێ بەم شێوەیە : كە لە دوو بەشەوە پێكهاتووە، یەكێكیان پێیدەڵێن سەروپێ، ئەمەیان بەو شێوەیە : دوای پاككردنی سەر و قاچی ئاژەڵ دواتر لەسەر ئاگر سوور دەكرێتەوە تەنیا بە ئاگر و واتە داغ دەكرێت، پاشان سەری ئاژەڵەكە پارچە دەكرێ و دەخرێتە ناو مەنجەڵ و دەكوڵێنرێ بە ئاوی خۆیەوە، یان دەكرێ سەر و قاچەكە پارچە پارچە بكرێ، سەبارەت بە جۆری دووەم كە پێیدەگوترێ (گیپە) دوای ئەوەی پێستی ورگ و ریخۆڵە بە جوانی پاك دەكرێتەوە و دەشۆردرێتەوە و دەخرێتە ناو ئاوی گەرم و خوێ تاوەكو جوان پاك بێتەوە، بەم شێوەیەش تەعقیم دەبێ، دوای وشك بوونەوەی پێستەكە هەندێك دەرمانی لێدەدرێ وەك : بەهارات و بیبەری تیژ و زەردەچەوە ئەمەش وادەكات رەنگەكەی بەرەو زەردەوە بچێ و تامێكی خۆشی هەبێ، یان گوێز و فستقی دەخرێتە ناوی، دواتر برنج ئامادە دەكرێ و هەندێك دەكوڵێنرێ، لە برنجەكەش چەندین دەرمانی دەخرێتە سەری وەك : زیرە، ئاڵەتی رەش، بیبەر، خوێ، پێستەكە دەهێنرێ و بە داو و دەرزی دەدرۆیتەوە، پاشان دەخرێتە سەر ئاگر و تا دەكوڵێت كە نزیكەی كەمتر لە كاتژمێرێكی دەوێ، زیاتر سەر و پێ لە زستان دەخورێ، لە هەندێك شوێن هەیە كە بەیانیان زوو سەر و پێ هەیە بۆ خواردن.
Top