چۆن رەنگەكانی ماكیاژی چاو تێكەڵ دەكرێت؟

چۆن رەنگەكانی ماكیاژی چاو تێكەڵ دەكرێت؟
كاری ماكیاژی چاو، پێویستی بە وردەكارییەكی گرنگ هەیە، كە بە گوێرەی ئەو لایەنە دەبێتە یەكێك لە جوانترین و شایستەترین مۆدەكانی تایبەت بە ماكیاژی چاو، هەر هەنگاوێك بۆ ماكیاژی چاو، دەبێ لە رێگەی جیاكاریی نێوان رەنگ و شێوازی ماسكارا و تاتۆ كردنی برۆ، یان دانانی رەنگێكی بە بریقە و دیاری كراو بۆ برۆ بێت، ئەمەش وادەكات كە مۆدەیەكی زێدە جوان و كاریگەر بێ، لەگەڵ ئەو لایەنەشدا رێگە و ئاراستەیەكی دیاری كراوی هەیە، بۆیە دەتوانین لە هەڵبژاردنی ماكیاژی چاو، سادەترین جۆرە ماكیاژ بێ، بەڵام پێویستی بە گرنگی دانی ئاسایی بێ، چونكە ناكرێ خانمان بە رێژەیەكی زۆر گرنگی بە ماكیاژی چاو یان شێوازی خستە بەری تێكەڵی نێوان برۆ و برژانگ و پشت چاو، چونكە هەر یەكە شێوە و مۆدەی خۆی دیاری دەكات و دەتوانێت هەمان ئەو شێوەیە بڕەخسێنێت و لەگەڵ شێواز و رەنگی چاوەكەدا گونجاو و شیاو بێ، بۆیە نابێ خانمان لە هەڵبژاردنی رەنگی برۆ یان رەنگی پشت چاو یان ئەو شێوازەی ماسكارا كردن، دوو دڵ بن، چونكە ئەوەش كاریگەریی دەخاتە سەر جوانی وشێواندنی چاو، لە رێگەی ئەو لایەنەشەوە كراوەیی و جوانیی مۆدەی چاوەكە، لە نزیك و دوورەوە دیار دەبێت، یەكێك لەو زانیارییە بەسوودانەی كە پێشكەشی خانمان دەكرێ، دەبێ رەنگی برۆ و ماسكارا هاوشێوە بن و لەگەڵ پێچەوانە بۆ رەنگی پشت چاوەوە، كە دەكرێ رەنگێكی سادە لە ژوورەوە و دەرەوەی چاو بدرێت.
Top