جلی بووكی ناوقەد تەسك

جلی بووكی ناوقەد تەسك
رێگەی هەڵبژاردنی جلی بووك، جۆرێكە لە بیرۆكەیەكی گرنگ بۆ خانمانی بووك، تەنانەت هەر خانمێكی بووك، بە گوێرەی هەست و خواستی خۆیەوە ئەو جلە هەڵدەبژێرێت، جلی بووكیش ئاراستە و جوانیی خۆی هەیە، لە كاتێدا هەر جلێكی بووك، شیاو و رازاوە دەبێ كاتێك جلی بووك، بەو دیمەنە رازاوە و جوانەوە دەبێ، كە لەگەڵ جەستە و جوانی ئەو خانمەدا بگونجێ، بە پێی ئەو لایەنە، دەكرێ سوودێكی گەورە لە جوانی جلی بووكەوە وەربگرین، بەمەش لە روانگەی هەر كەسێكەوە، ئەو جۆرە جلە شایستە و كراوەیی خۆی بنوێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا نەشونمای جوانیی جلەكە خۆی هاوتەریب دەبێ لەگەڵ جوانیی رووخسار و جەستەی خانمی بووكەوە. جلی بووك، لەگەڵ هەر مۆدەیەكی تازەدا چەندین جۆرە نوێكاری ئەنجام دەدرێ و دەبێتە دیمەنێكی تایبەت، جلی شێوە ماسیی بووك، یەكێكە لە باوترین مۆدەكانی جلوبەرگی بووك، كە لەم ساڵەدا بە مۆدەیەكی باو دەناسرێت، هەر بۆیەش داواكاری زۆری لەسەرە، بە دەركەوتنی شانەكانەوە، دواتریش بە تەسك بوونەوەی لە لای ناوقەدوە، ئاراستەیەكی جوان دەنوێنێت، پاشان لە خوارەوە بە زنجیر دەكرێتەوە و وەك پەڕی تاوس دەردەكەوێ، ئەمەش وادەكات ببێتە جوانترین جلی بووك.
Top