نەخشی لوولە لە جلی كوردی

نەخشی لوولە لە جلی كوردی
چەندین هۆكار هەن جلوبەرگ جوان دەكەن، یان كار دەكەنە سەر رازاوەكردنی ئەو جلەی مەبەستە، تەنانەت لە جلوبەرگدا، بوونی نەخش و رەنگ، دوو رێگەی سەرەكیین، لە رێگەی نەخشەوە، دەتوانین شێوازی جلەكە دیاری بكەین، كە لە نزیكەوە دیار دەبێت، بە مەرجێك شیاوی جۆرێك لە هەماهەنگی نێوان شێوازی جلەكە، لەگەڵ ئارایشتی تەواوی جلەكە بێت، لە جلی كوردیدا خانمان زیاتر گرنگی بە رەنگ دەدەن، كەچی لەولاشەوە جوانیی نەخش شێوازێكی جوانی خۆی هەیە، جلی كوردیش دەكرێ بە نەخشەوە رازاوە بێ، نەخشەكانی سەردەنوێنێت و جیاواز لە جوانیی رەنگەوە،، یەكێك لەو جۆرە نەخشانەی كە جلی كوردی رازاوە دەكەن، نەخشی لوولەیە، كە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و نازداری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا جوانتریش دەبێ، كاتێك ئەو جۆرە نەخشە بە رەنگی سپی داپۆشراو بێت، وەك دیمەنێكی شایستە و تایبەت لە گونجاندنی نێوان نەخش و رەنگی سپی بۆ جلی كوردی.
Top