دەستە جلی ناسك بۆ هاوین

دەستە جلی ناسك بۆ هاوین
جلوبەرگ و ستایلی فاشیۆن، هەنگاوێكی تازەیە لە بواری ئامادەكاری جلوبەرگ بەمەش وادەكات كە ستایلێكی سادە، هەنگاوێكی گەورەی دەبێ لە جوانی و رازاوەیی لەسەر جەستەدا، لە رێگەی ئەو لایەنەوە دەتوانین جەستەی خانمان بە مۆدەیەكی جلی شایستەوە رازاوەوە بێ، ئەمەش بە گوێرەی ئاراستەكانی جوانی جلەوە، كە هەر یەكە لە شێوازێكی جیاواز و جیاكار دەردەكەوێ، بە هەڵبژاردنی یەكێك لەو دەستە جلانەوە، كە نشونمایەكی تایبەت و گرنگ بەرچاو دەكەوێنێ، بە گوێرەی ئەو لایەنەوە دەبێ كاتێك شێوازی جلەكە رازاوە و پەیوەندیدار دەبێ. جلی هاوینەش بە جلێكی سادە و ساكارەوە دادەنرێ، ئەمەش لە كاتێكدا مۆدەی جلی هاوینە، شێوازێكی جیاوازتری هەیە لەگەڵ هەر شێوازێكی دیكەی وەرزەكانی دیكەوە، هەر دەستە جلێك لە كۆمەڵە پارچە جلێكەوە پێكدێ، كەچی دەتوانین ئەو دەستە جلە لە چەند بەشێكی زۆرەوە یان سادەوە جێبەجێ بكەین، لەگەڵ ئەو لایەنەدا تاوەكو چەند پارچە جلەكان كەمتر بێ، ئەوەندە مۆدەكە جوانتر و رازاوەتر دەبێ، لەو كاتەشدا بە رێگەی هەڵبژاردنی پارچەكان، كە چاكترە هاوڕەنگ بن، یان رەنگەكانیان لە یەكترەوە نزیك بێ، بەم جۆرە ستایلێكی تەواو و شایستە دەردەكەوێ، هەروەها جۆر و ستایلی جلەكەش وەك رێگەیەكە تا لە نزیكەوە دەستە جلەكە لەگەڵ یەكتر گونجاو و شایستە بێ.
Top