شاجوانی كەڕو ڵاڵ

شاجوانی كەڕو ڵاڵ
خاوەن پێداویستە تایبەتییەكان وەكو هەر مرۆڤێكی ئاسایی مافی ژیانیان هەیە، هەر یەكە ئەگەرچی لەلایەنێكی جەستە یان بەشێكی جەستەی نییە، بەڵام لەلایەكی دیكەوە بۆی قەرەبوو كراوەتەوە، ئەوانەی نابینن، هەستی بیستنیان زۆر بەهێز دەبێ، ئەوانەی نابیستن، چاو و جەستەیان جوان دەبێ، ئەمەش ناونیشانی ئەو پێشبڕكێیە بوو كە لە وڵاتی چیك ئەنجام درا، پێشبڕكێیەكە بۆ ئەو كچانە بوو كە كەڕو لاڵن،بە بەشداری نزیكەی (34) كچە كەڕو ڵاڵی ئەوروپا، لە كۆتاییدا كچێكی ئەڵمانی بە ناوی (كارین كیتر) نازناوی شاجوانی جیهانی بەدەست هێنا بۆ كەڕ وڵاڵان، ئەو پێشبڕكێیەش وەك رێزلینانێك لەو كچە شۆخ و شەنگانەیە كە ناتوانن قسە بكەن و ببیستن، كە ئەوانیش وەك شاجوان دیار بن و مافییان هەبێ وەك شاجوان خۆیان هەڵبژێرن.
Top