زین و كـــــــــــــــــورتان

زین و كـــــــــــــــــورتان
زین یەكێكە لەو كەرەستانەی كە كورد لە كۆندا سوودی لێ بینیوە بۆ زین كردنی ئەسپ، كە پێش بەكارهێنان و سواربوونی ئەسپ دەكرێت بۆ باشتر وتوندوتۆڵكرندن و باشتر سوود لێوەرگرتنی، ئەوەی شایەنی باسە كورتان هەیە، كورتانیش بۆ ئەسپ و گوێدرێژ جیاوازی هەیە، چونكە شێوەی گەورە و بچووكیان هەیە، زین و كورتان لەو چەند بەشە پێكهاتوون : سەركەلە (قەوس و قەڕاسە – بن زگ- لغاو-ركێپ)، كە ئەوەیە سوارچاك پێ لەسەر دادەنێ، لە زین و كورتاندا داوێك لەسەرەوە هەیە كە سوارچاك بە دەست دەیگرێ بۆ دەست نیشانكردنی ئاراستەی رۆیشتنی ئەسپەكە، كە بە راكێشانی لایەكی ئەو داوە ئەسپەكە بۆ لایەك دەسوڕێتەوە، زین كردن سەرەتاییە و زیاتر بۆ بار گواستەوە بەكاردێت، بەڵام زین كورتانێكی تایبەتمەندە بە پارچە قوماشێكی نەرم و جوان لەسەر پشتی ئەسپەكە یان مایینەكە دادەنرێت، لە پاشان هەندێ قایش لە ئەسپەكە دەبەسترێت بە مەبەستی راگرتنی ئەسپ سوارەكە بەشێوەیەك لە سەرەوە تا خوارەوە كە پێی دەڵێن بنزگ یەكێكیتریش لە دەمیەوە بۆ دواوە كە پێدەگوترێ: لغاو كاتێك ئەسپەكە دەیەوێت بە خێرایی یان بۆ ئەوەی بڵندی بكات، بەكاردێت، هەموو ئەم قایشانەش بۆ ڕاگرتنی رێپەكە سوراچاكەكە پێی لەسەر دادەنێت و پێی دەوەستێت، زین زیاتر بۆ سواربوونی ئەسپ و رۆیشتن و بازدان بەكاردێ، هەروەها كورتانیش بۆ كاری راكێشانی عەرەبانە و ئاو هێنانە دەرەوە لەناو بیر و كاری تایبەت بەكاردەهێنرێ، زین و كورتان بۆ هەر یەكە لە مایین و ئەسپ و گوێدرێژ دادەنرێ، كە بە هەر سێكیان دەگوترێ رەشەوڵاغ.
Top