گوارەی درێژ و باریك و رەنگاورەنگ

گوارەی درێژ و باریك و رەنگاورەنگ
هەر بەرهەمێك یان كەرەستەیەك لە بواری جوانكاری جێگەی سەرنج و جوانی خۆی هەیە، بەڵام دەبێ بەو شێوەیە دابنرێ كە گونجاو بێ لەگەڵ هێمای جوانی و ئامادەكاری لە مۆدەكانەوە، بە گشتی ئێكسسوار یەكێكە لە كەرەستە نا سەرەكییەكان كە دەتوانن جوانی دابین بكەن، شێوازێك لە مۆدەوە بخەنە ڕوو تاوەكو گوزارشت لە جوانییەك بكات و سەرنجڕاكێشیش بێ. وەك ئێكسسواری گوارە، كە ئێكسسوارێكی هەرچەندە بچووكە، بەڵام خاوەن جوانییەكی گەورەیە و كارامەیە، لەوانەش كاتێك لە وەرزی هاویندا قژ زیاتر دەبەسترێ، بۆیە گوارە دەردەكەوێ و لە ژێر قژوە دێتە دەرەوە، بە پێچەوانەی وەرزەكانی دیكەوە كە گوارە ئەوەندە دیار نابێ. زۆری لە مۆدەكان وادەكات كە خانمان سەریان لێ بشێوێ بن لەوەی چ جۆرە مۆدەیەك هەڵبژێرن تاوەكو لە گوێچەكەیان بخەن، لەو كاتەوە پسپۆرانی بواری جوانكاری ئامۆژگاری كچان و خانمان دەكەن لە چۆنیەتی هەڵبژاردنی گوارە بۆ ئەو وەرزە یان لەو كاتەی ساڵدا، هەروەها دەڵێن: گوارەی درێژ و باریك، یەكێكە لەو مۆدانەی كە جێگەی جوانی و هەلێكی چاكی هەیە بۆ دەركەوتن، لە كاتێكدا لە وەرزەكانی دیكەو ئەو شێوازە گونجاو نابێ، زیاتریش دەڵێن: چاكترە ئێكسسواری گوارە بۆ وەرزی هاوین ڕەنگاورەنگ و یان زیاتر لە ڕەنگێكەوە بێ، ئەمەش وەك ڕێگەیەك بۆ دەركەوتن و سەرنجڕاكێشان، گوارەی درێژ و باریك و ڕەنگاوڕەنگ مۆدەی ئەو وەرزە دەبێ تاوەكو هاتنی وەرزی پاییز.
Top