ستایلی پانتۆڵ و كراس

ستایلی پانتۆڵ و كراس
هەر وەرزێك بەپێی جوانی و گرنگی و كەشی خۆیەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێ بۆ بەدیهێنان و ئامادەكردنی جلوبەرگی ئەو سەردەمە، بەتایبەت لەگەڵ گۆڕین و هاتنەوەی وەرزەكان، مۆدە و ستایلی دیكە دەبنە ئامانج و بەم جۆرەش خانمان دەتوانن سوود لەو گۆڕانكارییانە ببینن لەبواری مۆدە، كە ئەوەش ڕێگەیەكی سەرەكییە لەجوانی و دابینكردنی شێوازێكی تازە لەمۆدە و لایەنەكانی جوانی بواری جوانكارییەوە. لەم وەرزەدا چەندین جلی تازە و جوان دەركەوتن، بەڵام دەكرێ یەكێك لەپێشەنگ دابنرێ و ببێتە هێمایەكی بەنرخ بۆ مۆدەكانی دیكە. لەگەڵ بوونی تەنوورە وەك مۆدەیەكی سەرەكی بۆ ئەو وەرزە، هەروەها دەتوانین سوود لەپانتۆڵەكانیش وەربگرین كە مۆدەی دووەم بن، جۆری پانتۆڵیش لەچەندین بەش پێكدێ، بەتایبەت پانتۆڵی قوماش و بەشی دووەمیش جینزە، هەر یەكە لەو دوو جۆرە ئاراستەی جوانی خۆیان هەیە، بەڵام زیاتر لەگەڵ كەشی گەرمای وەرزی هاوین، دەكرێ سوود لەمۆدەكانی پانتۆڵی قوماش وەربگرین، كە لەدوو لایەنەوە سوودی خۆی دەردەخات، یەكێكیان كە مۆدەیەكی نەرم و ناسكی هەیە و لەگەڵ گشت جۆرە بەشەكانی دیكەی جلوبەرگدا دەگونجێ، هەروەها سوودی دووەمیشی دوور كەوتنەوەیە لەگەرمی و سووتاندنی پێست بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە، زیاتریش لەپانتۆڵدا، ڕەنگی سپی لەگەڵ كراسی درێژ مۆدەیەكی گونجاو و ڕازاوەیە.
Top