جلێك بۆ خوێندنەوە و پۆشین

جلێك بۆ خوێندنەوە و پۆشین
كارە سەیرەكان بەچەندین ڕێگەی جوانەوە كاری لەسەر دەكرێ و دەبێتە ئەو دیمەنەی كە سەرسامی و سەرنجڕاكێشی بۆ گشت خەڵكە، زیاتر لەوانەش دروست كردنی جلوبەرگە كە ئەمڕۆ لەجیهاندا كاری لەسەر دەكرێ، لەیەكێك لەتازەترین جلەكاندا كە دروست كراوە، ئەویش جلوبەرگی ئافرەتانە لەكاغەزی ڕۆژنامەكانەوە، واتە جلوبەرگ لەشێوەی ڕۆژنامەوە بێ، ئەمەش دوای ئەوەی چەند لاپەڕەیەكی ڕۆژنامەیان هێناوە و لەسەر قوماشی ئەو جلەیان داناوە كە تا بكرێت بەكراس، لەوڵاتی مالیزیا لەپیشانگایەكی تایبەت بەجلوبەرگەوە، سەیرترین جل بینرا، ئەویش ئەو جلە بوو كە لەڕۆژنامە دروست كرابوو، شێوەی كراسەكە وەك ڕۆژنامە وایە و پڕە لەنووسین و وێنە، ئەگەر لێوەی نزیك بیتەوە دەتوانی بابەتەكان بخوێنیتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا جلێكی جوان و سەرنجڕاكێشە.
Top