شێوەی كورسی گونجاو بۆ دیكۆری ماڵ

شێوەی كورسی گونجاو بۆ دیكۆری ماڵ
ماڵ و گشت كەرەستەكان پێویستی بەڕێكخستن و ئامادەكردنی ماوە ماوەی هەیە، ئەمەش وەك ئەركێكی جوانكاری و دیكۆر بۆ سەرتاپای ماڵ ئەنجام دەدرێ، بەمەش دەبێتە هەنگاوێك بۆ دووبارە ئامادەكردن و جوانكاری تازە. زۆربەی كەرەستە و كەلوپەلەكانی ماڵ، بەگوێرەی هەست و خواستەوە هەڵدەبژێردرێ، بەڵام ئەو هەڵبژاردنە تا هەتایی نییە و دەبێ گۆڕانكاری تیایدا بەدی بكرێ، چونكە گۆڕانكاری لەدیكۆری ماڵ، وەك ئەوە وایە دیكۆرێكی تازە ئامادە بكەیت. لەماڵدا كەرەستەیەكی پێویست و گرنگ هەیە، ئەویش كورسی دانیشتنە، ئەو كورسیانەی لەژووری پێشوازی یان ساڵۆن وەك كەنەبە، یان بەو ناوە میللیە ناسراوە كە پێی دەگوترێ (قەنەفە)، یان كورسی لەگەڵ مێزدا لەژووری نانخواردن دادەنرێ، جۆرێكی دیكەی كورسی ئەویش بەتەنیا دادەنرێ بۆ شوێنی خوێندنەوە و پشوودان، جۆرێكی دیكەش هەن كە لەناو باخچەدا دادەنرێ و دەبێتە شوێنی چێژ وەرگرتن لەجوانی باخچەدا، ئەمەش دەبێ بەپێ جوانترین هەڵبژاردن بێ كە لەگەڵ دیكۆر و دیمەنی ماڵدا گونجاو و ڕازاوە دەبێ. كورسی بۆ دانیشتن لەچەندین مۆدەی جیاوازدا خۆی دەگوزەرێنێ، بەمەش ئاراستەیەكی جوانی دروست دەكات و دیكۆری خۆی دیار و بەرچاو دەكات. شێوەی كورسی بازنەیی و خڕ، مۆدەیەكی بەرچاوە لەدیكۆری ماڵ و ئەو وێنانەش ئەو جۆرە مۆدانە نیشان دەدەن كە ئێستا باوی هەیە بۆ دیكۆری ماڵ.
Top