جەستەیەكی ڕەش و سپی منداڵێك!

جەستەیەكی ڕەش و سپی منداڵێك!
هەندێك لەنەخۆشیەكان دەبنە جێگەی نیگەرانی و حاڵەتێكی سەیر بۆ گشت خەڵك، كە سیمای دەرەوەی نەخۆشیەكە وا لەمرۆڤ دەكات بیر لە نامۆیی حاڵەتی نەخۆشەكە بكاتەوە و چۆن بتوانێ بچێتە ئەقڵیەوە، كە لەگەڵ ئەوەی شێوەی سەیرە، تەنانەت چارەسەریشی قورسە، منداڵێكی وڵاتی چین ناوی(لیۆ)یە و تەمەنی (6) ساڵە و جەستەی بەپێستێكی ڕەش داپۆشراوە، تەنانەت ڕێژەی پێستە ڕەشەكە دەگاتە (%60)، ئەو نەخۆشیە بەناوی (هاپرترتچۆیسیس)ـە، كە لەنێوان یەك ملیار كەس تەنیا یەكێك تووشی ئەو حاڵەتە دەبێ، جەستەی ئەو منداڵە وەك ئەوەی تووكی هەبێ، بەتووكێكی ڕەش دیار دەبێ و دەبێتە حاڵەتێكی سەیر بۆ گشت ئەوانەی سەیری دەكەن.
Top