جلوبەرگی نــــــــــــــــــــــــــــووستن بۆ ماڵ

جلوبەرگی نــــــــــــــــــــــــــــووستن بۆ ماڵ
جلوبەرگ بەشێوەیەكی گشتی كاریگەری بەسەر جوانیەوە هەیە، بەڵام گرنگە ئەو شێوازە بپۆشی كە لەگەڵ شێوە و قەبارەی جەستەت گونجاو و ڕێكە، چونكە هەر نا دروستیەك لەهەڵبژاردنی جلەكان ڕووبدات ئەو جوانییە لەدەست دەدەی كە خۆت مەبەستتە، بەمەش لەڕێگەی جلی گونجاو یان جلێك بەپێی جەستەی خۆتەوە بێ، گەورەترین جوانیت بەدەست دەكەوێ، ئەمەش گشت جۆرە جلێك دەگرێتەوە، بەجلی ماڵەوە و دەرەوە. زۆربەی خانمان لەهەڵبژاردنی جلوبەرگ هەڵە دەكەن، چونكە ئەوەی مەبەستیانە بەو جۆرە نییە كە لەسەر جەستەیان دەردەكەوێ، هەندێك جار ئەو جلە هەڵدەبژێری كە بەلاتەوە گونجاو و تەواوە، بەڵام دوای پۆشین هەست دەكەی بەو شێوەیە نییە كە نمایش كراوە، ئەمەش هۆی ئەوەیە كە جلەكە لەگەڵ جەستەت گونجاو نەبووە، یەكێك لەو كێشانەی خانمان تووشی دەبن، ئەویش لەهەڵبژاردنی جلوبەرگی ماڵەوەیە، یان جلی خەوە، جلوبەرگی نووستن جوانترین دیمەن و ناسكترین شێوەی هەیە، كە زیاتر لەوەرزی هاوین جلی قوماش یان قات و بیجاما مۆدەی دەردەكەوێتەوە، كە یەكێكە لەشایستەترین مۆدەكانی جلوبەرگی نووستن و ماڵ، ئەم چەند نموونەیە جوانترین مۆدەكانی جلوبەرگی نووستن لەماڵەوە نیشان دەدەن كە لەجلێكی سادە و ساكارەوە ئامادەكراوە و مۆدەی بۆ دانراوە.
Top