سەكۆ و ڕەفەی دیوار، ماڵەكەت ڕازاوەتر دەكەن

سەكۆ و ڕەفەی دیوار، ماڵەكەت ڕازاوەتر دەكەن
شێوازی ڕازاندنەوەی دیكۆری ماڵ، لەگەورەترین هەنگاوەكانە كە پێشكەشی ماڵ دەكرێ بەجۆرێك دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و كراوەی هەبێ، هەندێك جار هەنگاوێكی بچووك ئەنجامی جوانییەكی گەورە و بەماڵەكەت دەبەخشێ، وەك دانانی ئێكسسوار و پڕكردنەوەی شوێنی بۆشایی لەدیكۆری ماڵ بەگوڵ و گوڵدان و دانانی سەكۆ و یان كەرەستەی گونجاو لەشوێنی پێویست، هەنگاوێكی بچووك هەیە، كە دیمەنێكی گەورە و شایستە دەبەخشێتە دیكۆری ماڵ، ئەویش دانانی سەكۆ و ڕەفی دیوارە، كە لەڕێگەی ئەو سەكۆ یان ڕەفەوە، وەك نمایشێكی بەردەوام لەجوانی خۆی بەردەوام دەبێ، كاتێك لایەنێك لەدیكۆری ماڵدا چۆڵ دەبێ، وەك بوونی لایەكی ژوورێك كە كەرەستە و شتومەكی كەم لێ بێ، دەتوانین سوود لەو بۆشاییە وەربگرین، یان كۆڕنە و قوژبنەكانی ماڵ كە هەندێكیان پێویستیان بەئاوەدانی هەیە، بۆیە دەتوانین ئەو كارە بەئاسانی و سادەیی جێبەجێ بكەین، ئەمەش بەدروستكردن یان هێنانی ڕەفە و سەكۆی دار یان لەكەرەستەی دیكەوە دروست كرابێ، لەدیوارەكە بدرێ بەڵام بەشێوەیەكی جوان و دروستەوە، دواتر سەر ئەو سەكۆ و ڕەفانە بەكەرەستەی جوانەوە بڕازێنرێتەوە وەك: گوڵدان و كتێب و وێنەی بچووك، مەركانی بەتاڵ یان هەر ئەو كەرەستانەی وەك ئێكسسوارێك بەكاردەهێنرین و دەبن بەمۆدەیەكی شیاو، بەڵام دەبێ ئاگاداری ئەوەبین كە لەژوورێكدا نابێ دوو سەكۆ یان ڕەفە هەبێ، چونكە جوانی ژوورەكە دەشێوێنێ!
Top