ئێكســـــــــــــــــــــــــــــــــسواری ئەنگوستیلە لەشێوەی گوڵ و پەپوولە

ئێكســـــــــــــــــــــــــــــــــسواری ئەنگوستیلە لەشێوەی گوڵ و پەپوولە
ئێكسسوارەكان بەگشت جۆرەكانیانەوە دەتوانن كاریگەری خۆیان دەربخەن بەسەر هەر مۆدە و ستایلێكی جلوبەرگ یان لەسەر جەستەی خانمان، ئەمەش وەك یەكێك لەو هەنگاوە سەرەتاییانەی كە دەكرێ لەڕێگەی ئێكسسوارەوە بەدی بكەین، ئەویش بەسوود وەرگرتن لەجوانی ئێكسسوارەكان، بۆ دوو هۆكار، یەكێكیان بۆ دەرخستنی جوانی پێست و جەستە، ئەوەی دیكەش بۆ گونجاندنی ئێكسسوارەكان لەگەڵ ڕەنگی جلوبەرگ، یان شاردنەوەی بەشێك لەجوانی جەستەدا. ئەو ئێكسسوارانەی زیاتر بەرچاو و كاریگەری خۆیان هەیە، ئەویش ئەڵقە و ئەنگوستیلەی پەنجەی دەستە. وەك ئێكسسوارێكی بچووك و جوان، دەتوانێ سەرنجڕاكێش بێ، كە ئاراستەیەكی جوانی خۆی نیشان بدات و لایەنەكانی دیكەی جەستە و جلوبەرگ فەرامۆش بكەن و چاوەكان لەسەر ئەو ئێكسسوارە بن، زیاتر كچان ئێكسسواری ئەنگوستیلە لەدەست دەكەن، تا ئەو كاتەی دەبن بەهاوسەرێك ئەوكاتە ئەڵقە لەپەنجەیان دەبینرێ، بەڵام جوانی ئەنگوستیلە، جوانییەكی كراوە و نمایشێكی بەهێزی هەیە، بەهۆی ئەوەی لەپەنجەكانی دەستە، كە دەستیش هەردەم دیارە، وەكو ئێكسسوارەكانی دیكە نییە بۆ ماوەیەك دەربكەوێ، دوو شێوەی جوان هەن تا ئێكسسواری ئەنگوستیلە لەسەری هەڵبژێرن، ئەویش شێوەی (پەپوولەو گوڵ)ـە، هەر یەكە لەم دوو شێوەیە درەوشانەوەیەكی بەئەمەكیان پێوە دیارە، لەسایەی ئەو دوو شێوەیە دەتوانین سوود لەجوانترین ئێكسسواری ئەنگوستیلە بۆ پەنجەی خانمان دابین بكرێ.
Top