كڵاو و ملوانكەی گوڵ لەستایلە مۆدێرنەكانە

كڵاو و ملوانكەی گوڵ لەستایلە مۆدێرنەكانە
وەرزی هاوین لەگەڵ هێنانەوەی ئەو كەشە گەرمەوە، بەڵام لەهەمان كاتیشدا لەبواری جوانكاری توانیویانە سوود لەو وەرزە وەربگرن و لەڕێگەیەوە چەندین كاری مۆدە و ستایلی تازەی لەسەر دورست بكەن، وەك ئەو جلوبەرگ و ئێكسسوار و مۆدەی ماكیاژە و تەنانەت ئێكسسوار هەن تەنیا لەو وەرزە باوی زیاتر دەبێ و دەتوانین لەو وەرزەوە سوودی لێوە وەربگرین. دوو لەجوانترین ئێكسسوارەكان كە سوود و جوانییەكی تەواوی هەیە لەو وەرزە، بەمەش دەبێتە ڕێگەیەك تا خانمان سوودی لێوە وەربگرن بۆ شایستە كردنی جوانی خۆیان لەگەڵ مۆدەكانی ئەو وەرزە. بۆ ئەو خانمانەی مەبەستیانە بەستایلێكی مۆدێرن دەربكەون و دەتوانن دیمەنێكی شایستە و كراوە دابین بكەن، دەتوانن سوود لەدوو ئێكسسواری جوان وەربگرن، ئەویش كڵاوی سەر و ملوانكەی شێوە گوڵە. ئەمەش دوو ستایلی تازەن و لەمۆدەكانی پێشوودا جیاوازیان هەیە و دەكرێ لەگەڵ ئەو دوو ئێكسسوارەوە دیمەنێكی ڕازاوە لەجوانییەكی ڕەها بەدی بكەین، كڵاوی سەر دەكرێ لەكڵاوی شێوە ناوەند بێ و بەڵام لایەنێكی جوانی هەیە ئەویش كاتێك كڵاوی سەر بەلاری دەخرێتە سەر، هەروەها سوودی پاراستنی قژی هەیە لەگەرمای ئەو وەرزە، سەبارەت بەملوانكەی گوڵ یان هەر شێوەیەكی گەورەی دیكەوە بێ، هاوشێوەی كڵاوەكە دیمەنی جوانی خۆی دیاری دەكات و سەرنجڕاكێش دەبێ.
Top