جوانی دەستە جل لەمۆدەی جوانكاری

جوانی دەستە جل لەمۆدەی جوانكاری
دەتوانین شێوازێكی بەرز لەمۆدەیەكی جلوبەرگ ڕێكبخەین، بەتایبەت كاتێك دەستە جلێك دەبێ، چونكە جوانی دەستە جل، هێمایەكی ڕێكخستن و یەكڕیزی دەنوێنێ، دەستە جل بەو كۆمەڵە جل و ئێكسسوار و كەرەستەیە دێ، كە بەیەكەوە دیمەنێكی جوان دەردەخەن، تەنانەت جیاكردنەوەیان دەبێتە هۆی ناشیاوی هەر یەكە لەو كەرەستانە، ئەو دەستە جلەی ئامادەمان كردووە، بریتییە لەدەستە جلێكی قەشەنگ و سادە، كە بۆ هەردوو وەرزی بەهار و پاییز دەگونجێ بپۆشرێ، لەو كاتەدا دەستە جلەكان دیمەنێكی ڕازاوەیان هەیە كاتێك یەكێك لەكەرەستەكانی بەشێوەیەكی سەرەكی دادەنرێ.
لەم دەستە جلەدا، پانتۆڵی جینزەكە، ڕۆڵی سەرەكی دەبینێ، واتە دەبێ گشت كەرەستەكانی دیكە، خۆیان بگونجێنن لەگەڵ جوانی جینزەكە، چونكە دیمەنێكی جوان و قەشەنگی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگ ڕۆڵێكی گرنگتر دەبینی لەڕێكخستنی كەرەستەكانی جلوبەرگ یان دەستە جل، چونكە بوونی دوو ڕەنگی هاوشێوە وادەكات كە دەستە جلەكە بەجوانتر و ڕوونتر دەربكەوێ، لەم دەستە جلەدا توانراوە ڕەنگی دیاریكراو هەبێ و ئەگەرچی گشت كەرەستەكان لەگەڵ یەكتر جوانییەكی ڕازاوەتر و جوانتر دەبەخشن، كەرەستەكانی ئەو دەستە جلە پێكهاتووە لە: پانتۆڵی جینز – كراس یان بۆدی – پێڵاو – ئێكسسوار بەگشت جۆرەكانیەوە- جەنتای دەست.
Top