جلی بووك لەشێوەی جلی كوردی

جلی بووك لەشێوەی جلی كوردی
جوانكاری لەكوردەواریدا لەسەر مۆدەی پێشووتر دەڕوات، تەنانەت هەندێك لەكاری تازە جێگەی نوێكاری و تازەگەرییە، بەڵام ئەوەش مانای پاراستنی كلتوور و مۆدە و جوانی پێشووە بەمەبەست لەداهاتوودا ئەو نەشونمایەی پێشوومان لەبیر نەكەین و پەرەی پێبدەین، جلی كوردیش هێمایەكی جوان و دیمەنێكی قەشەنگی هەیە لەشێوە و ستایل و جوانی، كاتێكیش كە خانمانی كورد دەیپۆشن. یەكێك لە ڕۆژە جوان و خۆشەكانی خانمانی بووك ڕۆژی ئاهەنگەكەیەتی كە دەكرێتە خانمە بووكێكی جوان، لەو ڕۆژەش پێویستی بەجلێكی جوانە تاوەكو بەناسكی و وەك شازادەیەك دەربكەوێ. ئامادەكاران و دیزاینەرانی كورد ئەوانەی كاری دروست كردن و مۆدەی تازەی جلی كوردی دەكەن، بیریان لەكارێكی جوان كردۆتەوە، ئەویش دروست كردنی كراسی بووكی ئافرەتان لەسەر شێوەی جلی كوردی، جلی بووك جوانتر دەبێ كاتێك كوردانە بێ و لەسەر نەخشی پێشووتردا ئامادەكرابی، چونكە دیمەنێكی كوردی و جوانی پێوە دیار دەبێ، لەبەرامبەر ئەو كراسە بیانیەدا، كراسی كوردی بۆ خانمانی بووك جێگەی جوانی و ناسكی خۆی دەنوێنێ، بۆیە دەكرێ جلی بووكیش لەكراسی كوردی بێ، چونكە كراسی كوردی وەك یەكێك لەكراسە جوانەكان دادەنرێ، كە دیزانێكی جوانی هەیە و لەشێوەی خۆی دەرناچێ كاتێك كراسێكی بووك لەسەری دروست بكرێ.
Top